مەلا بەختیار: دژایەتی رێبازی نوێ، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانە
ی.ن.ک 03:58 PM - 2019-05-19.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (19/5/2019) مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، پێشوازی لەژمارەیەك كادری رێكخراوە دیموكراتییەكانی ناوەندی رێكخراوە دیموكراتییەكانی گەرمیانو مامۆستایانی زانكۆ كرد.
لەدیدارەكەدا مەلا بەختیار، بنەمای بیركردنەوەی كلاسیكی لەسیاسەتداو تێنەگەیشتن لەگۆڕاوی سەردەمو گۆڕانی گوتاری كوردەواری، لەگوتارێكی كۆنەوە بۆ گوتارێكی هاوچەرخ شرۆڤە كردو رونیكردەوە، هاوچەرخبوون بەمانای بازاڕ، ئابوری، چینی تازە، بیری تازە، پەیوەندی كۆمەڵایەتی تازەو بزوتنەوەی سیاسی تازەو بزوتنەوەی دیموكراتی، مەدەنی تازەو تەنانەت تاكگەرایش، كەئێستا دیاردەیەكی بەرجەستەیەو رایگەیاند:
ئەم دیاردانە خوێندنەوەیان دەوێتو پاش تێگەیشتنو ئەنجام لێوەرگرتنیان، دەبێ بزانیت هەموو ئەمانە ئەركێكی هاوچەرخن بۆ سەردەمێكی نوێو دەشبێ بزانیت ئەمە دەتباتە ناو ململانێ لەگەڵ ئەو كەسانەی، ئەو حزبو ئەقڵو دەسەڵاتانەی لەسەردەمەكە تێناگەن. چونكە هەمیشە گۆڕانكارییە كۆمەڵایەتییەكان، بەململانێ هاتونەتەدی، هەربۆیە گۆڕانی كۆمەڵایەتی گەورە، وەرچەرخانی كۆمەڵایەتی گەورە، بەبێ ململانێو بەبێ قوربانیو بەبێ بەرگەگرتنی ئەقڵی رزیو و دواكەوتوو، ئەقڵێك كە دەیەوێ، ئەقڵی رابردوو بەناوی سیاسەتەوە بخاتەكار، هیچ كاتێك ناتوانی لەدەستی ئەو ململانێیە دەربازببیت، ئەگەر خۆت بەفكرو فەلسەفە بۆ ئەو ململانێیە ئامادەنەكردبێت.
مەلا بەختیار، جەختیشیكردەوە: دژایەتیكردنی ئەقڵی نوێ، رێبازی نوێ، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئێستایە، كە بەداخەوە ئەو بەرژەوەندییانەیە كە بەناشەرعی دەستكەوتوون. چونكە بەرژەوەندی ناشەرعی، رێگای ناشەرعیش دەگرێتەوە بۆ پاراستنیو ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: ئێوەش وەك كادری رێكخراوەكان هیچ كاتێك بەشەیری مەزانن كە ململانێتان لەگەڵ بكەنو تەئكیدیشی كردەوە: پێویستە یەكێتی، سیاسەتی خۆی بەرامبەر بە مەكتەبی رێكخراوەكان، بۆردەكان، ناوەندەكان، رێكخراو بەڕێكخراو و سەندیكا بەسەندیكا بگۆڕێت، ئەوش لەپێناو گەشانەوە زیاتری متمانەو جۆشدانەوەی هزری یەكێتی، بەگوتاری نوێ، ئەقڵی نوێو رۆشنگەرو سیاسەتی نوێ، كە بتوانێ پێبەپێی سەردەمو گۆڕانكارییەكان، رووداوەكان تێبەپڕێنێت.
لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە كادرانو هەڤاڵانی رێكخراوەكان پێویستە ئەو ململانێیە، بەململانێیەكی سروشتی بزانن، چونكە یاخی بوون هەڵەیە، شەخسەنەكردنی كێشەكان هەڵەیە، كێشەنانەوەش هەر هەڵەیە، لەبەرئەوەی یەكێك لەخەسڵەتەكانی خەباتی مەدەنیو سەندیكایی، بەئارامی و بەریفۆرم گۆڕانكاریی هاتنە دییە، نەك بەیاخیبوون. چونكە بەشۆڕشگێڕێتی نە داخوازیی پیشەیی دێتەدی، نە كۆمەڵی مەدەنیش دادەمەزرێ.
جەختیشیكردەوە: كاتێك رێگاكانی ئەقڵ، مەعریفە، دیموكراسی، مەدەنی، رێگەی خەباتی سەندیكاو مەدەنیو پیشەیی، رێگای خۆشگوزەرانی لەخۆت دادەخەیت، ئەوا جیاوازییەكانت لەگەڵ لایەنەكانی تر كاڵدەبنەوەو كاتێك ئەو جیاوازیانە كاڵبونەوە ئەوا متمانە لەدەستدەدەیت. چونكە خەڵك بەجیاوازییو بەڕەخنەكانەوە ئێمەی دەوێت، بەهەڵوێستەكان، بەپێداگیری لەسەر پرنسیپەكان، دیموكراسیو دادپەروەری ئێمەی دەوێت!
PUKmedia راگەیاندنی لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25