riklam

چاوه‌ڕوانی مووچه‌ مه‌بن

ئابوری 11:38 AM - 2019-05-19
.

.

 چاوه‌ڕوانناكرێت پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان حكومه‌تی عیراق پاره‌ بنێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ پێش جه‌ژن مووچه‌ی مانگی ئازار دابه‌شناكرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌موو مانگێك حكومه‌تی عیراق له‌ 16 تا 18 مانگ بڕی 522 ملیار دینار ده‌خاته‌ سه‌ر حساب بانگی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانناكرێت پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان حكومه‌تی عیراق هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم بنێرێت.

پێشتر PUKmedia له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندبوو، وه‌زاره‌تی دارایی لایه‌ن جێبه‌جێكاره‌و هه‌ركاتێك وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان و حكومه‌تی عیراق پاره‌ی پێویستیان خسته‌ سه‌ر حساب بانكی وه‌زاره‌ت، بێگومان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازار ده‌كرێت.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket