riklam

بومه‌له‌رزه‌ پارێزگایه‌كی ئێران ده‌هه‌ژێنێت

جیهان 09:37 AM - 2019-05-19
.

.

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 4.1 پارێزگای فارس له‌ باشووری ئێرانی هه‌ژاند و تا ئێستا زیانه‌كانی نه‌زانراوه‌.

سه‌عات هه‌شت و 49 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19-5-2019 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 4.1 ناوچه‌ی خشت له‌ پارێزگای فارس له‌ باشووری ئێرانی هه‌ژاند كه‌ تا ئێستا زیانه‌كانی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

پارێزگای فارس له‌ باشووری ئێران هه‌ڵكه‌وتووه‌ و ناوه‌نده‌كه‌ی شاری شیرازه‌، ڕووبه‌ری ئه‌و پارێزگایه‌ 122 هه‌زار و 608 كیلۆمه‌تری چوارگوشه‌یه‌ و ئاماری دانیشتوانه‌كه‌ی چوار ملیۆن و 851 هه‌زار و 274 كه‌سه‌ و چواره‌مین پارێزگای ئێرانه‌ له‌ڕووی ئاماری دانیشتوانه‌وه‌.

PUKmedia  سه‌رچاوه‌ / ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket