ئــه‌مـڕۆ لــه مــێژوودا
جیهان 08:21 AM - 2019-05-19.
19 مایو
رووداوه‌كان:
1268: موسڵمانه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی (زاهیر بیبرس) سه‌ركه‌وتووبوون له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شاری ئه‌نتاكیه له ده‌ستی خاچپه‌رسته‌كان، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 170 ساڵ به‌ده‌ستیانه‌وه بوو.
1609: كریستۆفه‌ر كۆڵۆمبوس هه‌ستا به گه‌شتی پێنجه‌م و كۆتایی له رێگای زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیه‌وه.
1798: هه‌ڵمه‌تی فه‌ره‌نسه بۆ سه‌ر میسر كه له به‌نده‌ری (تۆلۆن) به سه‌رۆكایه‌تی ناپلیۆن پۆناپارت كه‌وتنه‌ڕی به‌ره‌و میسر.
1847: رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌رزرۆم له نێوان تورك و فارس، كه به‌و پێیه هه‌ندی ناوچه‌ی كوردستان خرایه سه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی.
1890: له‌دایكبوونی شۆڕشگێری ڤیه‌تنامی (هۆشی منه) كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا به‌رامبه‌ر هێزی سوپای ئه‌مریكا له شه‌ڕی ڤیه‌تنام.
1931: هێزێكی چه‌كداری كورد له باكوری كوردستان هێرشیان كرده سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای فارسی ئێران له ئه‌نجامدا 124 سه‌رباز كوژران و زیاتر له 250 كه‌سیش بریندار بوون.
1953: لیوا (محه‌مه‌د نه‌جیب) حكومه‌تی دووه‌می پێكهێنا و ئه‌وه‌ش دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی یۆلیۆ.
1958: كه‌سایه‌تی ناوداری كورد (ئه‌حمه‌د موختار بابان) پۆستی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی شانشینی عێراقی گرته ده‌ست.
1965: سوریا له‌سێداره‌دانی سیخوڕ (ئیلی كوهین)ی راگه‌یاند.
1973: دامه‌زراندنی بانكی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتووی مه‌ركه‌زی له ژێر ناوی (ئه‌نجومه‌نی دراو).
1973: وه‌ستانی مامه‌ڵه‌كردن به ریاڵی قه‌ته‌ر و دوبه‌ی له هه‌ردوو ئیماره‌ته‌كه.
1989: ئیسرائیل دامه‌زرێنه‌ری بزووته‌نه‌وه‌ی حه‌ماس (شێخ ئه‌حمه‌د یاسین)ی ده‌ستگیركرد و ماوه‌ی 9 ساڵ زیندانیكرا.
1990: هێزه‌كانی سۆڤیه‌تی كشانه‌وه له گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی له مه‌جه‌ڕ.
1992: یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له هه‌رێمی كوردستان، كه 105 نوێنه‌ر بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا، پدك 50,8% و ینك 49,2% ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا.
1996: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له هه‌رێمی كوردستان كه هاتبوون بۆ هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كانی په‌كه‌كه.
2000: باری نائاسایی له (فیدجی) راگه‌یه‌نرا پاش ئه‌وه‌ی جۆرج سبایتی سه‌رمایه‌دار له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا په‌لاماری ته‌لاری په‌رله‌مانیاندا و 50 كه‌سیان به بارمته گرت.
2001: كوژرانی ژنه جوتیای چینی (سن زونجهوا) له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی چینی به‌هۆی ره‌فزكردنی بۆ كرداری كوتان تا منداڵی نه‌بێت.
2002: كردنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده له سلێمانی.
2002: سه‌ربه‌خۆیی (ته‌یموری خۆرهه‌ڵات) له ئه‌ندونیسیا.
2004: ده‌سپێكی دادگایكردنی سه‌ربازانی ئه‌مریكی كه تۆمه‌تبار كرابوون به خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌ندكراوه عێراقیه‌كاندا له گرتووخانه‌ی ئه‌بوغرێب.
2004: له ئه‌نجامی بۆردومانی ناوچه‌یه‌كی باشووری شارۆچكه‌ی (قائیم) ی سه‌ر سنوور 40 كه‌س كوژران.
2009: دروستكردنی حكومه‌تی فه‌له‌ستینی نوی له به‌ره‌ی خۆرئاوا به سه‌رۆكایه‌تی (سه‌لام فیاز) كه هه‌ردوو هێزی بزووته‌نه‌وه‌ی فه‌تح و حه‌ماس دژایه‌تیان كرد.
2010: له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به به‌شداری ده‌یان بازرگان و وه‌به‌رهێن و سه‌رمایه‌دارانی كوردستان و ئیمارات یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی ئابووری ئیمارات و كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌دایكبوون:
1762: جوهان جوتلیب فیخته، فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی.
1881: مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتۆرك، دامه‌زرێنه‌ر و یه‌كه‌مین سه‌ركۆماری توركیا.
1882: محه‌مه‌د موسه‌دیق، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئێران.
1890: هوشی منه، یه‌كه‌م سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری ڤیه‌تنامی باكوور.
1914: ماكس بیروتس، زانای كیمیای به‌ریتانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1962ز.
1925: مالكۆلم ئێكس، دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
1927: یوسف ئیدریس، ئه‌دیبی میسری.
1932: هانم محه‌مه‌د، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1936: ئه‌ندری كفاشناك، یاریزانی تۆپی پێی چیكی.
1948: سامی كلارك، مۆسیقاری میسری.
1952: بیرت فان مارفیك، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی هۆڵه‌ندی.
1955: جیمس جوسلینگ، په‌ره‌پێده‌ری به‌رنامه‌كانی كندی.
1960: یاسنوری ئیواساكی، ئاوازدانه‌ری یابانی.
1963: فیلیبو گالی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1970: مسته‌فا شه‌عبان، ئه‌كته‌ری میسری.
1977: مانویل ئه‌لمونیا، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1979: سانولیك، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1979: ئه‌ندریا بیرلو، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1979: دیگو فورلان، یاریزانی تۆپی پێی ئۆرۆگوایی.
1980: در‌و فۆله‌ر، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1987: دیفید ئیدگار، یاریزانی تۆپی پێی كه‌نه‌دی.
وه‌فات:
903: ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل، زانا و پێشه‌وای ئاینی.
1536: ئان بولین، ژنی هنری هه‌شته‌م مه‌لیكی ئینگلته‌ره و دایكی كچه‌كه‌ی شاژنه ئیلیزابیسی یه‌كه‌م.
1825: سان سایمون، فه‌یله‌سوف و سیاسی فه‌ره‌نسی.
1864: ناسانیال هاوسورن، رۆماننوسی ئه‌مریكی.
1898: ویلیا‌م گلادستۆن، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی شانشینی یه‌كگرتوو.
1935: تۆماس ئیدوارد لورنس، ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگیری به‌ریتانی كه ناسرابوو به لۆرسنی عه‌ره‌ب.
1965: محه‌مه‌د به‌شیر ئیبراهیمی، بیریاری ئیسلامی جه‌زائیری.
1994: جاكلین كینیدی، ژنی سه‌رۆكی سی و پێنجه‌می ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان (جۆن كینیدی).
1998: سوسوكه ئونو، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی یابان.
2009: رۆبه‌رت فورشگوت، زانای كیمیای زینده‌یی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1998ز.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی مالكۆلم ئێكس له ئه‌مریكا.
رۆژی گه‌نجان و وه‌رزش له توركیا.
رۆژی قوتابی له جه‌زائیر.
رۆژی یادی كۆمه‌ڵكوژی به‌كۆمه‌ڵ (یۆنان).
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18