riklam

سەرۆك كۆمار لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی كەركوك دایە

عیراق 09:08 PM - 2019-05-18
.

.

سەرۆک کۆماری عیراق لە رێگەی دوستورو یاساوە کێشەکانی شاری کەرکوک چارەسەر دەکات.

بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتی شاری كەركوك و ناوچە دابراوەكان دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەڕێگەی دەستور و یاساوە هەوڵەكانی خۆی خستوەتەگەڕ.

لەو بارەیەوە ئەمیر كنانی ڕاوێژكاری یاسایی سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاند ڕەشنوسێكیان ئامادەكردووە و لیژنەكیان لە هەر سێ سەرۆكایەتیەكە پێكهێناوە بۆ ئەوەی كۆتایی بە كێشەكانی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان بهێنن.

هەر لەو بارەیەوە د. بەختیار شاوەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند: بۆ ئەوەی هەموو ئەو بریارانەی بە ناقانونی دەرکراون هەمووی هەڵبوەشێنرێتەوە ، سەرۆک کۆمار ئەم لیژنەیەی دروستکردوە.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket