riklam

په‌یكه‌ری ژه‌نینی پێڵاو ده‌شكێنرێت

ئەدەب وهونەر 06:09 PM - 2019-05-18
.

.

په‌یكه‌ری ژه‌نینی پێڵاو كه‌ له‌لایه‌ن په‌یكه‌رساز ئاسۆس جاف-ه‌وه‌ دروستكراوه‌و له‌ شه‌قامی مه‌وله‌وی له‌ناو بازاڕی سلێمانی دانراوه‌، له‌لایه‌ن ده‌ستێكی نادیاره‌وه‌ به‌شێك له‌په‌یكه‌ره‌كه‌ ده‌شكێنرێت.

له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ش PUKmedia په‌یوه‌ندی كرد به‌ سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی و ئه‌ویش له‌ وڵامدا وتی: تائێستا له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه‌ سكاڵا له‌سه‌ر شكاندنی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ تۆمار نه‌كراوه‌و ده‌توانرێت له‌رێگه‌ی كامێراكانی چاودێرییه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ بدۆزرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی شكاندوه‌.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ هێمن به‌رزنجی خاوه‌نی بیرۆكه‌ی په‌یكه‌ری ژه‌نینی پێڵاو به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ به‌رده‌وام كاره‌ هونه‌رییه‌ جوانه‌كان رووبه‌ڕووی شكاندو شێواندن ده‌بنه‌وه‌، بۆیه‌ كاری پۆلیسه‌ كه‌ كاری جدی بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌ن.

وتیشی: له‌گه‌ڵ دروستكاری په‌یكه‌ری ژه‌نینی پێڵاو ئاسۆس جاف قسه‌ ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر پێویست بكات سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌راستییدا ئه‌و كارانه‌ موڵكی گشتین و پێویسته‌ شاره‌وانی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چاودێری ئه‌و شوێنانه‌ بكه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌ن.

په‌یكه‌ری ژه‌نینی پێڵاو له‌ناوجه‌رگه‌ی بازاڕی سلێمانی و له‌شه‌قامی مه‌وله‌وی دانراوه‌و په‌یكه‌ره‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌(ئارین جاندۆ)ی ته‌مه‌ن 13 ساڵان كه‌ پاش ئاواره‌بوونی به‌هۆی هێرشی تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ له‌ساڵی 2014 دا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا كۆبانێ جێده‌هێڵن و له‌سلێمانی نیشته‌جێ ده‌بن، بۆ بژێوی ژیانیشیان (ئارین جاندۆ) له‌و شوێنه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ی بۆ دروستكراوه‌ ده‌ستده‌كات به‌كاری بۆیاخ كردنی پێڵاو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌ستێكی نادیاره‌وه‌ سندوقی پێڵاوه‌كه‌ی و به‌شێك له‌په‌یكه‌ره‌كه‌ ده‌شكێنرێت.


PUKmedia دیار ستار

2020.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket