riklam

به‌حره‌ین داوا له‌ هاووڵاتییانی ده‌كات عیراق و ئێران جێبهێڵن

جیهان 05:48 PM - 2019-05-18
.

.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا داوا له‌ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات گه‌شت بۆ ئێران و عیراق نه‌كه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌شی له‌و دوو وڵاته‌دان، به‌زووترین كات بگه‌ڕێنه‌وه‌.

به‌هۆی ئاڵۆزبوونی ره‌وشی ناوچه‌كه‌و قوڵبوونه‌وه‌ی ململانێكانی ئێران و ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ 18-5-2019، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، داوا له‌ هاووڵاتیه‌كانی كرد عیراق و ئێران جێبهێڵن و له‌ ئێستادا گه‌شت بۆ ئه‌و دوو وڵاته‌ ئه‌نجام نه‌ده‌ن، هۆشداریشی داوه‌ له‌وه‌ی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر ئاسایش و ئارامی دروست ده‌كه‌ن و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی هاووڵاتییانی به‌حره‌ین به‌ وریایی و ئاگاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه‌دا بكه‌ن.

هه‌فته‌ی رابردووش به‌هۆی ئاڵۆزبوونی ناوچه‌كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی دیپلۆماسی له‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی له‌ عیراق كشانده‌وه‌و ئه‌ڵمانیاش مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی عیراقی راگرت.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ینیش له‌كاتێكدایه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا چوار كه‌شتی بازرگانی له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بیدا هێرشی كرایه‌ سه‌رو لێكۆڵینه‌وه‌كانیش بۆ ئاشكراكردنی رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket