براوه‌ی ئاسته‌نبوڵ خاوه‌نی توركیایە
بیروڕا 02:42 PM - 2019-05-18.
• دوای ئه‌وه‌ی كه له 31/3/2019دا یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان له توركیا له دوای گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی له په‌ڕله‌مانیه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجامدرا،هه‌موو حیزب و سه‌ركرده سیاسیه‌كانی توركیا كه‌وتنه خۆ بۆ بردنه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی شاره‌وانیه‌كان له 81 ولایه‌تدا.ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ هه‌مووان گرنگی گه‌وره و تایبه‌تی هه‌بوو،به‌ڵام بۆئه‌ردۆگان و ئاكاپه له‌هه‌مووان زیاتر،چونكه سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌ڕله‌مان و شاره‌وانیه‌كانیشی له‌یه‌ك كاتدا له‌لا ده‌بوو،وه‌ده‌یتوانی به سانایی هه‌موو پلان و به‌رنامه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ڕوویدا پێچه‌وه‌وانه‌ی خواست و ئاواته‌كانی ئه‌ردۆگان و ئاكاپه بوو،به‌هۆی له‌ده‌ستدان و شكستخواردنی ئاكاپه له 3 شاری گه‌وره و گرنگی وه‌كو ئه‌نقه‌ره و ئاستانبوڵ و ئیزمیر،كه هه‌رسێكیان گرنگی تایبه‌تی سیاسی و ئابوری و كه‌لتوریان هه‌یه گه‌ر لای هه‌ر حیزبێك بن.
دوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان و ده‌ركه‌وتنی شكستی ئاكاپه له‌و 3 شاره‌دا و به‌تایبه‌تیش له شاری ئاسته‌نبوڵدا،ئه‌ردۆگان و ئاكاپه توشی هیستریا بوون و هه‌ر زوو كه‌وتنه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان و داوای دووباره‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و له‌ئێستاشدا ودوای زیاتر له‌مانگ و نیوێك تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌توركیاوه ئه‌نجامی شاره‌وانی ئاستانبوڵ ڕه‌تكرایه‌وه و بڕیاره له 23/6/2019دا دووباره بكرێته‌وه،كه‌ئه‌م كار و هه‌نگاوه‌ی ئه‌ردۆگان له‌لایه‌ك بۆ گێڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت و شكۆی شكاوی خۆی و حیزبه‌كه‌یه‌تی و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ ڕێگه‌گرتنه له هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و به‌تایبه‌تیش جه‌هه‌په كه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی وه‌ده‌ستهێناوه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو فشار و ڕێگریانه‌ی كه ئاكاپه و ده‌سه‌ڵات سه‌پاندبویان به‌سه‌ر هه‌موو هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا له عیلمانی و ئاینی و كورد و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش.
• پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، بۆچی ئه‌م هه‌موو گرنگیه به شاره‌وانی ئاستانبوڵ ده‌درێت له‌لایه‌ن حیزب و سه‌ركرده سیاسیه گه‌وره‌كانه‌وه و به‌تایبه‌تی ئاكاپه و جه‌هه‌په‌وه؟چ جیاوازیه‌ك هه‌یه له‌نێوان ئاستانبوڵ و شاره‌كانی تردا؟ئاستانبوڵ بۆ ئاكاپه و جه‌هه‌په چی ده‌گه‌یه‌نێت و به‌مانای چی دێت؟ئایا ئه‌وه ده‌هێنێت كه ململانێی دیموكراسی توندی له‌سه‌ر بكه‌ن؟ و ده‌یان پرسیاری تریش.
پێشه‌كی ده‌بێت باش له گرنگی و كاریگه‌ری شاری ئاستانبوڵ بگه‌ین ئه‌وكات وه‌ڵامی پرسیاره‌كانمان چنگ ده‌كه‌وێت و ئه‌وكات ده‌زانین كه بۆچی ئه‌م هه‌موو ململانێیانه له‌سه‌ر ئاستانبوڵ ده‌كرێت.
شاری ئاستانبوڵ له‌ڕووی مێژووییه‌وه خاوه‌نی 8500 ساڵه و دێرینترین شاری دونیایه و پایته‌ختی سیاسی دێرینی خه‌لافه‌تی عوسمانی و له ئێستاشدا پایته‌ختی ئابوری و دارایی و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری و كه‌لتوری توركیایه.
ئاستانبوڵ گه‌وره‌ترین شاری توركیایه له‌ڕووی ڕووبه‌ری زه‌وی ته‌واوی پارێزگاكه‌وه 5467كم دووجا و 40 شاره‌وانی له‌خۆده‌گرێت و به‌ته‌نها 27 شاره‌وانی له‌ناو سه‌نته‌ری شاره‌كه‌دایه.
ژماره‌ی دانیشتوانی 16 ملیۆن كه‌سه كه ده‌كاته 5ر18% له كۆی ژماره‌ی دانیشتوانی توركیا كه 80 ملیۆن كه‌سن و نیوه‌یان له ژێر ته‌مه‌نی 30 ساڵیه‌وه‌ن.
ژماره‌ی ده‌نگده‌رانیشی 10 ملیۆن كه‌سه له‌كۆی 57 ملیۆن ده‌نگده‌ر.
ئاستانبوڵ به‌ته‌نها ده‌توانێت 20% هه‌لی كار بڕه‌خسێنێت.
22% به‌ه‌شداری له‌داهاتی نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌كات .
40% باجی هه‌موو وڵاتی تیادا كۆده‌كرێته‌وه .
55% ده‌توانێت هه‌نارده‌ی زۆربه‌ی كه‌لوپه‌ل و به‌رهه‌مه پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و خۆراكی و خزمه‌تگوزاریه‌كان بكات .
54% هاورده ده‌كات بۆ ناو توركیا .
38% كه‌رتی پیشه‌سازی هه‌موو توركیا له خۆده‌گرێت .
له‌ساڵی 2013دا زیاد له 10 ملیۆن گه‌شتیار ڕوویان تێكردوه .
له‌ساڵی 2014شدا بڕی 175 ملیار دۆلار داهاتی كۆی توركیای وه‌ده‌ستهێناوه.
داهاتی مانگانه‌ی تاك له ئاستانبوڵ بریتیه له 640 دۆلار كه به‌رزترینه له‌هه‌موو توركیادا.
ئاستانبوڵ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی زۆر گه‌وره و ستراتیژی تیادا بونیاتنراوه كه‌له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا و دونیاشدا یه‌كه‌من،وه‌ك فڕۆكه‌خانه نوێیه‌كه كه 60 وڵات ده‌به‌ستێته‌وه به ئاستانبوڵه‌وه وسێیه‌م فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌وره‌یی نێوده‌وڵه‌تیه له ئاستانبوڵدا.
ده‌توانێت ساڵانه بڕی 20 تریلیۆن دۆلاری ئه‌مریكی داهاتی هه‌بێت.
پڕۆژه‌ی كه‌ناڵی ئاستانبوڵ كه به پڕۆژه‌ی سه‌ده ده‌ناسرێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان یه‌كه‌مه.
پڕۆژه‌ی كه‌ناڵی ئۆراسیا كه هه‌ردوو به‌ری ئاستانبوڵ به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت له‌ژێر ئاودا به‌درێژایی 6ر14 كم.
پردی سوڵتان سه‌لیم و مۆڵی ئۆف كه به‌گه‌وره‌ترین موڵی هه‌موو ئه‌وروپا داده‌نرێت.
• به‌م شێوه‌یه ده‌بینین كه ئاستانبوڵ بنكه‌یه‌كی گه‌وره و گرنگی ئابوری توركیایه و پێگه‌یه‌كی جیۆسیاسی گرنگی نێوان ئاسیا و ئه‌وروپای هه‌یه و له‌سه‌ر ڕێگای وشكانی و ده‌ریاییه. ناپلیۆن و بۆناپارت وتویه‌تی ((گه‌ر دونیا یه‌ك وڵات بێت ئه‌وا به‌بێ ڕكابه‌ر ده‌بێت ئاستانبوڵ پایته‌خته‌كه‌ی بێت))له‌به‌ر گرنگی سیاسی و ئابوری و جوانی سروشته‌كه‌یه‌وه.
• كه‌واته ئاستانبوڵ به‌م هه‌موو گرنگیه سیاسی و ئابوریه‌وه كه‌هه‌یه‌تی ئه‌وه ده‌هێنێت كه هه‌موان شه‌ڕی بردنه‌وه‌ی بكه‌ن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا،ئیسلامیه‌كان له‌ساڵی 1994وه ئاستانبوڵیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئاكاپه‌ش له‌ساڵی 2002وه ئه‌م شاره‌ی بۆخۆی پاوان كردوه و جه‌هه‌په‌ش ماوه‌ی 25 ساڵه لێی دابڕاوه و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی جه‌هه‌په له هه‌رسێ شاری ئه‌نقه‌ره كه‌پایته‌ختی سیاسی و ئاستانبوڵ پایته‌ختی ئابوری و گه‌شتیاری و كه‌لتوری و ئیزمیر شاری ده‌ریایی و پیشه‌سازی و بازرگانی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی توركیا به‌مانای بردنه‌وه‌ی هه‌موو توركیا دێت و زۆر جاران ئه‌رۆدگان خۆی وتویه‌تی ((ئه‌وه‌ی ئاستانبوڵ بباته‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه هه‌موو توركیای بردبێته‌وه)) كه‌واته به‌م پێیه بێت جه‌هه‌په توانیویه‌تی گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن له 25 ساڵی ڕابووردوودا وه‌ده‌ستبێنێت و ئاستانبوڵ و توركیاش بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات و ئاكاپه و ئه‌ردۆگانیش له توركیا و ئاستانبوڵه‌كه‌یان دووربخاته‌وه.چونكه گرنگی ئه‌م 3 شاره گه‌وره‌یه له‌وه‌دایه له‌لایه‌ك قه‌واره و ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری حیزبه‌كان ده‌رده‌خات و ده‌توانن كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان و به‌رنامه و سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كان هه‌بێت.و له‌لایه‌كی تریشه‌وه له ڕووی مادیه‌وه ئه‌و حیزبه‌ی باڵاده‌ست بێت ده‌بێته خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی داهات و ده‌توانێت زۆرترین پڕۆژه و لایه‌نگرانی خۆی جێگه بكاته‌وه و هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێنێت وه‌ك ئاكاپه له 17 ساڵی ڕابووردوودا كردویه‌تی.
• ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی سیاسی هه‌رزوو ئاكاپه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كاتێك له ڕیفراندۆمی سه‌ر گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی له ساڵی 2017دا ده‌نگی به‌نه‌خێردا و ئیدی له‌وكاته‌وه گڵۆڵه‌ی ئاكاپه كه‌وتۆته لێژی و ئه‌نجامه‌كه‌ش له 31/3دا وه‌ده‌ركه‌وت،هه‌رچی شاری ئیزمیریشه كه سێیه‌م ولایه‌تی گه‌وره‌و گرنگه هه‌میشه پێگه‌ی هێزه ئۆپۆزسیۆنه عیلمانیه‌كان بوه و ئاكاپه هیچ گه‌شه‌كردنێكی تیادا وه‌ده‌ستنه‌هێناوه،هه‌ربۆیه ئاستانبوڵ بۆ هه‌موان گرنگ بوو چونكه خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كاندید و حیزبی گه‌وره و به‌هێز و سه‌ركه‌وتوو بوه هه‌میشه.
• له ئێستاوه تاكو 23ی حوزه‌یران كه ته‌نها كه‌متر له40 ڕۆژی ماوه هه‌موان و به‌تایبه‌تی ئاكاپه و جه‌هه‌په كه‌وتونه‌ته خۆیان بۆئه‌وه‌ی ئاستانبوڵ به‌لای خۆیاندا كه‌مه‌ركێش بكه‌ن و تاجی سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌یان له‌سه‌ر بنێن و خۆیان به‌براوه‌ی گه‌وره و یه‌كه‌م دابنێن و شانازی و مه‌ستی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌شیان پیشانی هه‌موان له‌ناوخۆ و دونیاشدا بده‌نه‌وه.ئه‌ردۆگان و ئاكاپه كه‌وتونه‌ته خۆ بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگی ئه‌و 10 ملیۆن ده‌نگده‌ره بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن به‌دڵنیایی و دوور له ڕاڕایی بردنه‌وه مسۆگه‌ر بكه‌ن، جاله‌و پێناوه‌شدا و له‌به‌رئه‌وه‌ی شاری ئاستانبوڵیش هه‌مه چه‌شن و هه‌مه جۆر نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌بی تیادا نیشته‌جێیه هه‌ر له تورك و كورد و عه‌ره‌ب و ئیسلام و مه‌سیحی و ئه‌رمه‌ن و چه‌ركه‌س و شیعه و سونه و كاسۆلیك و ئه‌رسۆده‌كس و ...هتد.ئه‌وا هه‌موان و هه‌ر ده‌نگێك گرنگی و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت،ئه‌وه‌تا ئاكاپه له دوای زیاد له 5 ساڵ له قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌ردانی ئۆجه‌لان یه‌كه‌م هه‌نگاو و بینینی ڕێكخست ته‌نها له پێناو ڕاكێشانی ده‌نگ و سۆزی كوردانی ئاستانبوڵدا كه ته‌نها وه‌كو تاكتیك به‌كاریدێنێت نه‌ك وه‌ك ستراتیژێك بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورد و دانوسان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌داو به‌م جۆره‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و دووریش نیه په‌نا بباته به‌ر هه‌ڕه‌شه و فێڵ و گزیكاری و ...هتد.هه‌رچی جه‌هه‌په‌شه هه‌وڵی خۆی ده‌دات كه دووباره سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكات و ئه‌ویش په‌نا بۆ هه‌موو هاوكاری و پشتیوانی و پشتگیریه‌ك ده‌بات و زۆر باش ده‌زانێت كه كورده‌كانی ئاستانبوڵ قورساییان چه‌نده و بردنه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌شیان هه‌ر به‌ڕێكه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په و كورد و عیلمانی و چه‌په‌كاندا.
• له‌كۆتایدا هه‌موان چاوه‌ڕوانی هاتنی 23ی حوزه‌یرانی داهاتوو ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی ببینین كه كێ و كامیان له ئاكاپه و جه‌هه‌په گره‌وی سه‌ركه‌وتنی ئاستانبوڵ بۆخۆیان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن و له‌ڕێگه‌ی ئاستانبوڵیشه‌وه هه‌موو توركیا ده‌خه‌نه ژێر ڕكێفی خۆیانه‌وه.دۆڕاندن و شكستی ئاكاپه زۆر كاریگه‌ر ده‌بێت بۆ ئاینده و لانی كه‌م بۆ 5 ساڵی داهاتووی ئاكاپه و ئه‌ردۆگان وه‌كو سه‌رۆك كۆمار و زۆرینه‌ی په‌ڕله‌مان،چونكه له‌توركیادا شاره‌وانیه‌كان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی زۆر و فراوانن و له‌ڕووی ئابوریه‌وه و ده‌توانن گه‌لێك خزمه‌تی گه‌وره به‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان بكه‌ن بۆ خزمه‌تی حیزبه‌كه‌یان و باشترین به‌ڵگه‌ش 17 ساڵی ڕابووردووی ئاكاپه بوه كه توانیویه‌تی له 2002وه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره و حكومه‌تی به‌هێزی تاك لایه‌ن بۆ 4 خولی په‌ڕله‌مانی مسۆگه‌ر بكات.بۆیه به‌دڵنیایی ده‌نگه‌كانی كوردان لای هه‌ر لایه‌ك بێت سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كات،به‌وهیوایه‌ی كه كوردانی باكور به عه‌قڵ و ژیری و مه‌نتیقه‌وه بیربكه‌نه‌وه و باشترین هه‌ڵبژارده‌ی خۆیان دیاریبكه‌ن كه بتوانن له ئاینده‌دا مافه‌كانی كورد له‌و شاره گه‌ورانه و ته‌واوی توركیاشدا مسۆگه‌ر بكه‌ن.
نه‌وادی موهه‌ندیس
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
دوای بەربانگ سلێمانی ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕێت
03:55 PM - 2024-03-19 -
باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
01:13 PM - 2024-03-19 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە شوان کەریم کابان
12:45 PM - 2024-03-19 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
03:50 PM - 2024-03-18
ئەمانەش ببینە
یەکێتی دوو لیژنەی گرنگ لەنەینەوا وەردەگرێت
10:59 AM - 2024-03-19
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
11:06 PM - 2024-03-18
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
04:50 PM - 2024-03-18
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
12:58 PM - 2024-03-18
زۆرترین خوێنراو
-
باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 01:13 PM - 2024-03-19 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە شوان کەریم کابان
کوردستان 12:45 PM - 2024-03-19 -
دادگای فیدراڵی تەئکید لەجێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەکاتەوە
عیراق 11:58 AM - 2024-03-19 -
یەکێتی دوو لیژنەی گرنگ لەنەینەوا وەردەگرێت
کوردستان 10:59 AM - 2024-03-19 -
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
کوردستان 11:06 PM - 2024-03-18 -
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
کوردستان 04:50 PM - 2024-03-18 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18 -
بۆچی هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق گرنگە
بیروڕا 03:44 PM - 2024-03-18