riklam

زه‌ریف: ئێران جه‌نگی ناوێت

جیهان 01:58 PM - 2019-05-18
.

.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: ئێران هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی له‌ ناوچه‌كه‌ ناوێت .

ئه‌مڕۆ 18-5-2019، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا له‌ په‌كین-ی پایته‌ختی چین رایگه‌یاند: ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت جه‌نگ له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵبگیرسێت، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، هیچ ده‌وڵه‌تێكیش له‌ ناوچه‌كه‌ نایه‌وێت رووبه‌ڕووی ئێران ببێته‌وه‌و جه‌نگ له‌ ناوچه‌كه‌ به‌رپاببێت، وتیشی: ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جه‌نگی ناوێت.

زه‌ریف راشیگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا خودی خۆی جه‌نگی ناوێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پاڵی پێده‌نێت بۆ جه‌نگ ئیداره‌كه‌یه‌تی.

جێگای باسه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی نێوان ئه‌مریكاو ئێران بارگرژییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ گشتی دروستكردووه‌و مه‌ترسی گه‌وره‌شی خستوه‌ته‌ ناو وڵاتانی ناوچه‌كه‌.

PUKmedia رۆیته‌رز 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket