riklam

ئیكسۆن مۆبیل له‌به‌سره‌ كشایه‌وه‌

عیراق 12:39 PM - 2019-05-18
.

.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18-5-2019، ئیكسۆن مۆبیل كارمه‌نده‌كانی له‌ كێڵگه‌ی قوڕنه‌ی 1 ی شاری به‌سره‌ كشانه‌وه‌.

هاوكات وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقیش رایگه‌یاند: كشانه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ئیكسۆن مۆبیل له‌ كێڵگه‌ی قوڕنه‌ی 1 ی شاری به‌سره‌، كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت نه‌بووه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتر ئێكسۆن مۆبیل رایگه‌یاندبوو، به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌باره‌ی داهاتووی كاره‌كانیان، به‌وردی چاودێری ره‌وشی عیراق ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌ په‌یوه‌ندیدا ده‌بن، چونكه‌ ئێكسۆن مۆبیل به‌رنامه‌ و رێوشوێنی گونجاوی هه‌یه‌ بۆ پارێزگاری له‌ كارمه‌ندان و دامه‌زراوه‌كانی.

ئێكسۆن مۆبیل له‌ كێڵگه‌ی قۆڕنه‌ی 1 سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌ كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین كێڵگه‌كانی عیراق داده‌نرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket