riklam

بافڵ تاڵەبانی: باڵەكایەتی بێشەی كەڵە پیاوان و شۆڕە سوارانە

ی.ن.ک‌‌ 04:50 PM - 2019-05-17
.

.

بافڵ تاڵەبانی بۆ رۆژی شەهیدانی باڵەكایەتی بروسكەیەكی ئاڕاستەكردون و تیایدا دەڵێت: سەری رێزو نەوازش لەسەر شكۆی كێلی شەهیدان دادەنەوێنم، پێتان دەڵێم یەكێتییەكەی مام یەكڕیزو یەكهەڵوێست و یەك ئاڕاستەو یەك بیروباوڕەو هەموو هەوڵێكمان بۆ یەكێتیی ناو یەكێتیی و رێكخستنەوەی ئۆرگانەكان و تەواوكردنی بەرنامەكەی هەڤاڵ مام جەلال-ە.

بەڕێزان ، خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی باڵەكایەتی هەمیشە سەوز.

لەم رۆژەدا، سەری رێزو نەوازش، لەسەر شكۆی كێلی شەهیدان دادەنەوێنم، لە ئاست گەورەیی و نەمریان، بەڵێنی وەفاو درێژەپێدان بۆ رێبازەكەیان دوپاتدەكەمەوە.

لێرەوە، پێتان دەڵێم، ئاسودەبن یەكێتییەكەتان، یەكێتییەكەی مام، یەكڕیزو یەكهەڵوێست و یەك ئاڕاستەو یەك بیروباوڕە، بۆ جۆشدانەوەی گیانی یەكێتیی بوونمان. 

دەرفەتم بدەن، لەم رۆژەدا لەبەرامبەر هەر كەمووكوڕی و كەمتەرخەمیەك، داوای لێبوردنتان لێبكەم و ئێوەی سەربەرزیش بمانبوورن.

لەبەردەم ئێوەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و حزوری رۆحی پاكی شەهیدان بەڵێنتان پێدەدەم هەموو هەوڵێكمان بۆ یەكێتیی ناو یەكێتیی و رێكخستنەوەی ئۆرگانەكان و تەواوكردنی بەرنامەكەی هەڤاڵ مام جەلال بێت، چەپكە گوڵەكەش بكەینە هەوێنی تەبایی و یەكڕیزی نێوانمان.

ئازیزان ئامادەبووان ...

باڵەكایەتی ناوێكی پرشنگدارو بێشەی كەڵە پیاوان و شۆڕە سوارانی خەباتی كوردایەتی بووە، لە شۆڕشەكانی گەلی كورد بەتایبەت شۆڕشی نوێ پشكی شێرتان بەركەوتووە لەقوربانیدان و ماڵوێرانی، دەیان سەركردەو فەرماندەو سەدان قارەمانتان بەخشی بەكوردستان و یەكێتییەكەتان، بەخوێنشیان نیشتمانیی باڵەكایەتیان سەوزتر كرد.

ئەمڕۆش حەقی خۆمانە رۆژێكمان هەبێت بۆ شەهیدانی یەكێتیی لە باڵەكایەتی ، تا یادی ئازیزانمان بكەینەوەو و یادو یادەوەرییان بەرز رابگرین، هەڵوێستە بكەین لەسەر لاپەڕە پرشنگدارەكانی باڵەكایەتی و خەباتی شەهیدانمان بكەینە وانەو دەرفەت بۆ خزمەتكردنی زیاتری كوردستانەكەمان و پتەوكردنی گیانی برایەتی و پێكەوەژیان، پێكەوە هەموومان بەدەنگ و بۆچونە جیاوازەكانیشمانەوە، لەخزمەتی ئایندەیەكی رۆشنتر بین بۆ هەرێمەكەمان، ژیانێكی شەرەفمەندانەتر، بۆ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان فەراهەم بكەین.

هەرشادو سەربەرز بن

براتان / بافڵ جەلال تاڵەبانی

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket