riklam

ئەمریكا باڵیۆزی نوێی لەبەغدا دیاریكرد

جیهان 01:17 PM - 2019-05-17
.

.

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا ماسێو تیۆلەری وەك باڵیۆزی وڵاتەكەی لەعیراق پەسەند كرد كە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاوە كاندید كرابوو.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا وێڕای پیرۆزبایی لەباڵیۆزی نوێیان، بڵاویكردەوە: لەلایەن ئەنجومەنی پیرانای ئەمریكاوە رەزامەندی دراوە لەسەر ماسێو تیۆلەر وەك باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لەعیراق.

تیولەر پێشتر بۆ ماوەی پێنج ساڵ باڵیۆزی ئەمریكا بووە لەیەمەن و پێش وەرگرتنی پۆستە نوێیەكەی وازی لەو پۆستە هێناوە، دانانیشی بەباڵیۆزی نوێی ئەمریكا لەعیراق لەكاتێكدایە كە ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران كە دراوسێی عیراقە زیادیكردوە.

PUKmedia ئاژانسەكان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket