riklam

عادل موراد و کوردانی بەغدا

بیروڕا 12:42 AM - 2019-05-17
.

.

لەهەر کوێ زوڵم زیاتر بێ بەرهەڵستکارو نەیاری ستەم زۆرتر دەبێت. کورد جگە لە کوردستان لە زۆر شوێنی ترو لەدەورانی ستەمکاریدا زوڵمیان لێ کراوە.

کوردانی بەغدا لەو چینەن کە هێشتا کەمترین ئاوڕدانەوە لە شێوازی بوونیان و چۆنێتی و مێژووی هاتنیان بۆ بەغدا و هەبوونیان دراوە.

لە سۆنگەی ساڵڕۆژی ماڵئاوایی یەکێک لە سیاسی و دیپلۆماتکارە کوردەکانی بەغدا ( عادل موراد)ەوە. کورتە راستیەک لەسەر کوردانی بەغدا وەبیر دێنمەوە. کاک سەعدون فەیلی دەیگێڕێتەوە دەڵێ کەلە زیندان بووین کۆتایی ساڵی حەفتا یەکەم وەجبەی زیندانیانی کۆمەڵە بووین، میمکم خوشکی باوکم زانی سجنکراوم بۆ موجەهە کردن هات سەری لێمدا لە ئەبو غرێب. پوری دەڵێ سەعدون تۆ عومرت نۆزدە ساڵە لەسەر چی گیراوی ئەمیش ئەڵێ لەسەر کورد، دیارە زۆری پێ خۆش دەبێ لەسەر شتی لاوەکی و یا هەرزەکارانە نەگیراوە، کاک (عومەری سەید عەلی)یش لە ژوورێکا بووە لەگەڵ کاک سەعدون، پوری پرسیار ئەکا ئەڵێ ئەی ئەم (جاف)ە لەسەر چی گیراوە ئەڵێ میمکە ئەمیش لەسەر کورد، ئەڵێ روو ئەکاتە کاک عومەر پێی ئەڵێ (کاکە فرە مەمنون).

لەم رستەیەی ژنێکی کوردی فەیلی بەغاییەوە دەردەکەوێ کە کوردایەتیان بە خەبات و مەسەلەی زانیوەو گیران لەسەر کوردایەتی بە پشتیوانی بۆ خۆیان زانیوە و سوپاسی کاک عومەری کردوە کەلەسەر مەسەلەکەی ئەوان کەلەسەر کوردایەتی گیراوە.

کوردانی فەیلی بە خۆیان دەڵێن کورد، بە سۆرانی دەڵێن جاف و بە بادینییش دەڵێن زازا. خۆیان لەهەموو لایەک بەکوردتر زانیوە.

سەردەمانێک کوردانی بەغدا لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری و خەبات و بەخشین بونە. لە مێژووی هەردوو شۆڕشدا ناوەکانیان دیارە.

سەرکردە عادل موراد یەکێکە لە ناوە درەوشاوەکان و دامەزرێنەری یەکێتی و خاوەن پێگەیەکی بەرجەستە بوو.

دژی حوکمی بنەماڵەیی و خاوەن رای خۆی بوو، نەیاری قسەی بێ کردار بوو ناکۆک بوو لەگەڵ ئەوانەی بەناوی پەیڕەوو دیموکراسیەوە کاری ناپەیڕەوییان دەکرد.

سەرمایەیەکی بەجێهێشت ئەویش ئەوەیە

لەدوای خۆی موڵک و ماڵی تاڵان نەکردو تاپۆ نەکرد. 

لەهەموو سەردەمێ زیاتر پێویستە گیانی گەنجێتی خەباتی عادل موراد بەتایبەتی لەبەغدا زیندوو بکرێتەوە. بە چەمکی عیراقچیانە نا! بەڵکو بۆ بەدەستهێنانی مافە نیشتمانی و دەستوریەکانی گەلەکەمان کە عادل موراد و هاوڕێ راستەقینەکانی لەپێناویدا کۆششیان بۆ دەکرد.

 

PUKmedia سالار مەحمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket