riklam

وه‌زاره‌تی دارایی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

عیراق 08:34 PM - 2019-05-16
.

.

وه‌زاره‌تی دارایی  عیراق، هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، باسیان له‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌  له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی سه‌ر به‌ بانكی ره‌شید له‌ شه‌قامی حه‌یفا كراوه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی  عیراق كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، كه‌ئه‌و دووكه‌ڵه‌ی هه‌ندێك ده‌زگای میدیایی باسیان لێوه‌كردووه‌ و له‌ باڵه‌خانه‌كه‌ ده‌رچووه‌، له‌ ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ بوو له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی نزیكی ئه‌م بانكه‌، كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزار وئاسه‌واری عیراقی بوو ونه‌بووه‌ هۆی هیچ زه‌ره‌رێك بۆ باڵه‌خانه‌ی بانكی ڕه‌شید .

وه‌زاره‌تی دارایی داواش له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كات له‌ گواستنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانی خۆیان باش ورد ببنه‌وه‌ و زانیاری دروست له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ربگرن پاشان بڵاوی بكه‌نه‌وه‌.

PUKmedia نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی

11.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket