سلێمانی..یادی كۆچی دوایی عادل موراد به‌ڕێوه‌چوو
ی.ن.ک 05:19 PM - 2019-05-16.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 16-5-2019، به ئاماده‌بوونی چه‌ندین به‌رپرسی حزبی و حكومی و خانه‌واده‌و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی و رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران له هۆلًَی رۆشنبیری له سلێمانی له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌ركرده عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه‌ش به ساتێك وه‌ستان بۆ رۆحی پاكی سه‌ركرده عادل مورادو سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستیپێكرد، دواتر له‌لایه‌ن حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌و بۆنه‌یه‌وه خوێنده‌وه‌و رایگه‌یاند: عادل مورادی سه‌ركرده یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌ده‌ر له‌وه‌ی له خێزانێكی كورد په‌روه‌رو شۆڕشگێردا په‌روه‌رده‌بووه، خۆشی كه‌سایه‌تییه‌كی شوڕشگێرو كورد په‌روه‌رو ئازاد‌و چاو نه‌ترس بووه.
وتیشی: كاكه عادل موراد به‌وه ناسرابوو كه‌سایه‌تییه‌كی پاك و راستگۆ‌و خۆشه‌ویست و خۆنه‌ویست و به ئه‌مه‌ك بوو، هه‌م بۆ میلـله‌ته‌كه‌ی هه‌م بۆ خاكی وڵاته‌كه‌ی و هاوڕێكانیشی كه‌سێكی دڵسۆز‌و به ئه‌مه‌ك بوو، له ژیانی خه‌بات و شۆڕشدا كه‌سایه‌تییه‌كی ئازا‌و چاو نه‌ترس و شۆڕشگێڕێكی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان بوو، كه هه‌موو ته‌مه‌نی لاوی و خۆشی ژیانی بۆ گه‌له‌كه‌ی و ئازادی میلله‌ت و خاكه‌كه‌ی ته‌رخانكرد.
راشیگه‌یاند: عادل موراد یه‌كێكه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی و هه‌میشه كه‌سێكی به هه‌ڵوێست و بوێر‌و ئازابووه‌و هیچ ناراستی و گه‌نده‌ڵی و خراپییه‌كی لا قبوڵ نه‌بوو، به‌وه ناسرابوو، عادل موراد یه‌كێك بوو له‌و كه‌سایه‌تییه بوێر‌و ئازایانه‌ی ره‌خنه‌ی له حزبه‌كه‌ی خۆشی ده‌گرت تاكو بتوانێت، به‌ره‌و پێشتری ببات، ئه‌م سیفاته جوانانه‌ی كاكه عادل موراد واده‌كات هه‌رگیز ناوی وننابێت و راسته به گیان له‌گه‌ڵماندا نه‌ماوه، به‌ڵام كاكه عادل به رۆح هه‌رله‌گه‌ڵماندایه‌و نه‌مردووه.
وتیشی: ئه‌مڕۆش ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی ئه‌و كه‌سایه‌تییه به‌رزه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت، وه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش، سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ رۆحی به‌رزه‌فڕو پاكی عادل موراد داده‌نه‌وێنین و داواش له یه‌زدانی مه‌زن ده‌كه‌ین كاكه عادل موراد به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و خوای گه‌وره‌ش سه‌بوری هه‌موولایه‌كمان بدات .
دواتر له‌لایه‌ن له‌تیف نێروه‌یی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، وتاری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی خوێنرایه‌وه تێیدا رایگه‌یاند: كاك عادل موراد هه‌م وه‌ك سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند، هه‌م وه‌ك هاوڕی و هاو خه‌باتی حزبی یادگاری زۆر له‌گه‌ڵماندا هه‌یه، وتیشی: عادل موراد هه‌موو ژیانی خۆی بۆ گه‌له‌كه‌ی ته‌رخانكردبوو هه‌میشه دژی زوڵم و زۆرداری و نادادی بووه، ئه‌و هه‌میشه پێی ده‌وتین ده‌بێت حه‌ق و راستی و عه‌داله‌ت له كوێ بێت ئێوه‌ش له‌وێ بن.
راشیگه‌یاند: ئه‌و سیفاته به‌رزانه‌ی كاك عادل موراد هیچ كاتێك ناتوانرێت له بیر بكرێت، چونكه عادل موراد كه‌سایه‌تییه‌كی راستگۆ‌و بوێر‌و زیره‌ك و به‌تواناو به‌هێزبوو، كه‌سێك بوو هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئازاری میلله‌ته‌كه‌یدا ده‌ژیا، ئه‌و ته‌نانه‌ت ره‌خنه‌ی له حزبه‌كه‌ی خۆشی ده‌گرت، چونكه ئه‌و بڕوای وابوو حزب و رێكخراو ده‌بێت له‌رێگه‌ی ره‌خنه لێگرتنه‌وه گه‌شه بكات و چاكسازی له خۆیدا بكات.
پاشان دوو فیلمی دیكۆمنتاری له‌سه‌ر ژیان و خه‌باتی عادل موراد نمایشكرا.
دواتر وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو عادل موراد ، له‌لایه‌ن نه‌وژین عادل موراد كچی خوالێخۆشبوو خوێنرایه‌وه .
عادل موراد، له دایكبوونی ساڵی 1949 ی شاری به‌غدایه‌و به ره‌چه‌ڵه‌ك ده‌چێته‌وه سه‌ر كورده فه‌یلییه‌كان.
خوێندنی سه‌ره‌تایی له خوێندنگه‌ی كوردانی فه‌یلی و ھه‌ردوو قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له به‌غدا ته‌واو كردووه.
عادل موراد، سه‌ره‌ڕای دووری له كوردستان ژیانی سیاسیی له پێناو كوردایه‌تیدا به زوویی ده‌ستپێكردووه.
له‌و پێناوه‌شدا له ساڵی 1956 له به‌غدا په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه.
له ساڵی 1966دا له به‌شی كیمیای كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رپه‌رشتی به‌شێكی رێكخستنه‌كانی به‌غدادی كردووه.
له ساڵی 1969 كاتێك به‌شێكی رێكخستنه‌كان ئاشكرا ده‌بن و واز له خوێندن ده‌ھێنێت و روو ده‌كاته شاخ و ده‌بێته پێشمه‌رگه.
له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا ده‌بێته ئه‌ندامی ناوچه‌ی پارتی له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی و له ھه‌مان كاتدا له‌به‌ر كه‌می مامۆستای گونده‌كان، له خوێندنگه‌ی یه‌كێك له گونده‌كان ده‌ست به‌كاری مامۆستایه‌تی ده‌كات.
پاش راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی 11ی ئازاریی ساڵی 1970 له كۆنگره‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به سكرتێری یه‌كێتیه‌كه ھه‌ڵده‌بژێردرێت.
له‌دوای ئه‌مه عادل موراد ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدادو تا ساڵی 1974 و به‌ر له ده‌سپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان كورد‌و رژێمیدا، به‌غدا به‌جێ ده‌ھێڵیت.
دواتر‌و له پاش ھه‌ره‌س ھێنانی شۆڕشی ئه‌یلول له ساڵی 1975 ئاواره‌ی ئێران ده‌بێت و ھه‌ر له‌و ساڵه‌شدا ئێران به‌جێده‌ھێڵیت و روو ده‌كاته وڵاتی سوریا.
كاتێك ده‌چێته سوریا، له‌وێ له‌گه‌ڵ مام جه‌لال په‌یوه‌ندی دروست ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت له دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
دوا به‌دوای دامه‌زراندنی یه‌كێتی، لێپرسراوێتی رێكخستنی نێو وڵاتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و دواتریش بۆ دروستكردنی رێكخستن له ئه‌وروپا، ده‌چێته ئه‌وروپا و توانی بناغه‌یه‌ك بۆ رێكخستنی یه‌كێتی له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی دابنێت.
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سوریا، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیكه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ردا سه‌رقاڵی دابینكردنی پێویستیه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری ده‌بێت له كوردستان و له‌م رووه‌وه لێپرسراوی ئه‌ركه لۆجستیه‌كان و ناردنی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی بۆ ناو وڵات ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ...
له مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 1979 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و له ناوزه‌نگ ده‌گیرسێته‌وه.
به‌ڵام له مانگی شوباتی ھه‌مان ساڵدا، له‌به‌ر ھه‌ندێك ھۆكاری سیاسی واز له یه‌كێتی ده‌ھێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوریا، پاشان له رۆژنامه‌ی سه‌فیر وه‌ك رۆژنامه‌نووس ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
له ساڵی 1981 په‌یوه‌ندی به حزبی سۆسیالیستی كوردستان ده‌كات و له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می ئه‌و حزبه‌دا كه له مانگی ئایاردا به‌سترا، به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی ھه‌ڵده‌بژێردرێت.
پاشان و له ساڵی 1994 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ده‌كاته‌وه‌و پله‌ی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی پێده‌درێت.
دواتر له شاری ھه‌ولێر لێپرسراوێتی مه‌كته‌بی ناوه‌ندنی راگه‌یاندی یه‌كێتی پێ ده‌سپێردرێت و تا ساڵی 2000 به‌رده‌وام ده‌بێت.
ھه‌ر له ھه‌مان ساڵدا وه‌ك لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له سوریا دیاریده‌كرێت..
له كانوونی دووه‌می ساڵی 2003 دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و به‌شدار ده‌بێت له‌و ھه‌وڵانه‌ی كه بۆ رژێمی به‌عس له ئارادا بوون.
له‌گه‌ڵ رووخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003 دا ده‌چێته به‌غداو ئه‌ركی په‌یوه‌ندی و دیپلۆماتكارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆو ماوه‌یه‌كیش له ئه‌نجوومه‌نی حوكم نوێنه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌بێت.
ساڵی 2004 ده‌بێته باڵیۆزی عیراق له رۆمانیا
له دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2010 له كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا خۆی بۆ كۆمیه‌تی سه‌ركردایه‌تی ھه‌ڵنابژێرێت. له ساڵی 2012 دا لێپرسراوێتی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی پێده‌درێت. كه ئه‌مه دوایین وێستگه‌ی كاری سیاسی به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش له ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌بێت.
سه‌د مخابن له رۆژی 18-5-2018 عادل موراد ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24