riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: چاكسازی پێویستییه‌كی گرنگی قۆناغه‌كه‌یه‌

ی.ن.ک‌‌ 03:32 PM - 2019-05-16
.

.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جیگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ین و خه‌بات بكه‌ین یه‌كێتی به‌هێز بكه‌ین، یه‌كێتی هێزێكه‌ جێگای هه‌موو تێكۆشه‌ران و دڵسۆزانی تێدا ده‌بێته‌وه‌.

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ  16-5-2019، له‌ هۆڵی شازاد سائیب له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ سلێمانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازدا.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ گشتیه‌كان ئاماده‌ی بوو، به‌ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی سه‌رۆك مام جه‌لال و عادل موراد و تێكرای شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستیپێكرد.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی عادل موراد سكرتێری پێشووی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵ و خه‌باتی دوورو درێژی ناوبراو كرد له‌ له‌ كوردایه‌تی و شۆڕشی نوێی گه‌لی كوردستان به‌ ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

له‌ به‌شێكی تری وته‌كانیاندا، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی له‌ ئاستی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌و دنیاو سازدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی بۆ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی به‌ئاماده‌بوونی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان به‌گرنگزانی.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ڕاشیگه‌یاند: یه‌كێتی هێزێكه‌ جێگای هه‌موومانی تێدا ده‌بێته‌وه‌و ڕێز و شكۆو پێگه‌ی هه‌موومانیش به‌ یه‌كێتیه‌وه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌بێ به‌هێزتری بكه‌ین و گه‌شه‌ی پێبده‌ن.

هه‌روه‌ك وتیشی: چاكسازی و پاكسازی پێویستیه‌كی گرنگی قۆناغه‌كه‌یه‌و پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك له‌مڕووه‌وه‌ له‌ ئاستی به‌رپرسیارێتی خۆیدا ئه‌ركه‌كانی جێه‌جێ بكات.

جێگری سكرتێری گشتی جه‌ختی له‌ چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كرده‌وه‌ و ڕاشیگه‌یاند: یه‌كێتی ناو یه‌كێتی بپارێزین و هه‌موومان ته‌واوكه‌ری یه‌كترین و كه‌س به‌ته‌نها هیچی پێناكرێ.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket