riklam

فه‌یاز: كارمه‌ندانی ئیكسۆن مۆبێل عیراقیان به‌جێنه‌هێشتووه‌

ئابوری 01:53 PM - 2019-05-16
.

.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیای "ئێكسۆن مۆبیل"ی ئه‌مریكی عیراقیان به‌جێھێشتبێت.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی فه‌یاز حه‌سه‌ن نیعمه‌ بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق  كه‌ ئه‌مڕۆ 16-5-2019، كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، تێیدا هاتووه‌، فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیای "ئێكسۆن مۆبیل"ی ئه‌مریكی عیراقیان به‌جێنه‌هێشتووه‌.

راشیگه‌یاندوه‌، لێپرسراوانی كۆمپانیای "ئیكسۆن مۆبیل" جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانیان له‌ كێڵگه‌ی رۆژئاوای "قه‌رنه‌" له‌ پارێزگای به‌سره‌، بۆ شوێنی تر نه‌گواستۆته‌وه‌و عیراقیشیان به‌جێنه‌ھێشتووه‌.

وتیشی: كارمه‌نده‌كانی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبێل، ھاوشانی كارمه‌نده‌ عیراقییه‌كان و وه‌ك رۆژانی ئاسایی له‌سه‌ر كاركردن به‌رده‌وامن.

عاسم جیھاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقیش رایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پابه‌نده‌ به‌ دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی ئارام و گونجاو بۆ كاركردنی كۆمپانیا جیھانییه‌كان و، پاراستنی سه‌لامه‌تییان.

PUKmedia وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket