riklam

كاندیده‌ كورده‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا

تاراوگە‌‌ 01:29 PM - 2019-05-16
.

.

له ‌26 ی ئه‌م مانگه‌دا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌كرێت و تیایدا له‌ 27 وڵاتی ئه‌ندام له‌ناو یه‌كێتییه‌كه‌دا پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێ و له‌هه‌موو پارته‌سیاسییه‌كاندا هه‌زران كه‌س خۆیان كاندیدكردوه‌ بۆ كێبڕكێكردن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهینانی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان كه‌ كۆی هه‌مووی 705 كورسییه‌و له‌ناو كاندیده‌كان ژماره‌یه‌ك كورد هه‌ن.

ئه‌ڤین ئینجیر
كچێكی گه‌نجی خه‌ڵكی كوردستانی باكوره‌، له‌منداڵییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خاوخێزانه‌كه‌ی له‌ وڵاتی سوید نیشته‌جێبووه‌و كچێكی چالاكی بواری سیاسی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌، ساڵانێك سه‌رۆكی ڕێكخراوی لاوانی سه‌ربه‌ سۆسیال دیموكراتی جیهانی بووه‌، كاندیدی ژماره‌ (5) له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆسیال دیموكراتی سویدی، خه‌بات ده‌كات له‌پێناوی وه‌دیهێنانی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، پاك ڕاگرتنی ژینگه‌، ئازادی و یه‌كسانی بۆ ژنان، ده‌رفه‌تدان له‌به‌رده‌م لاوان بۆ كارو سیاسه‌تكردن، دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موولایه‌ك وه‌ك یه‌ك، له‌به‌رنامه‌كانی كاركردنیدا له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌و خاتوونه‌ ده‌ڵیت، یه‌كێتی ئه‌وروپا 70 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زراوه‌، بۆ دابینكردنی ئه‌من و ئاسایش و دیموكراسیه‌ت و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان و له‌م بوارانه‌شدا هه‌نگاوی مه‌زن هاوێژراوه‌، به‌ڵام ئێستا ئاڕاسته‌یه‌كی شه‌ڕانگێزی دژبه‌و یه‌كێتیه‌و ئارامی ئه‌وروپا له‌ئارادایه‌ بۆیه‌ ده‌بێت به‌هه‌موان رووبه‌ڕوی ببینه‌وه‌و نه‌هێڵین ڕه‌وتی توندڕه‌و بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت له‌ق بكه‌ن، ئه‌وه‌كچه‌ په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ پارته‌سیاسیه‌ كوردیه‌كانی هه‌موو پارچه‌كان هه‌یه‌ به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتی له‌ وڵاتی سوید هه‌میشه‌ هاوكارو هه‌ماهه‌نگه‌ بۆ پرسه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و چه‌ند جارێك به‌ هاوڕێیه‌تی وه‌فدی ڕێكخراوی سۆسیال دیمكوراته‌كان سه‌ردانی سلێمانیان كردوه‌و دیداری دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی ومه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سازداوه‌، كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتی له‌ سوید كۆمیته‌ی ریكخستن، پێشمه‌رگه‌دێرینه‌كان، ڕێكخراوه‌دیموكراتیه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌نگی بۆ كۆبكه‌وه‌و پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن، تا كورسیه‌كی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌ده‌ست بێنێت، یه‌كێتی پشتیوانی ئه‌و كچه‌ ده‌كات.

"ساڵح قه‌یتولی" به‌رپرسی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی سوید له‌ ڕاگه‌یانراوێكدا داواله‌ ڕه‌وه‌ندی كوردی وڵاته‌كه‌ده‌كات كه‌ ده‌نگ بده‌ن به‌ ئه‌ڤین ئینجیر و ئه‌وده‌رفه‌ته‌له‌ده‌ستخۆیان نه‌ده‌ن تابتوانن نوێنه‌رێك یان ده‌نگێكی زوڵاڵ له‌ناو په‌رله‌مان په‌یدابكه‌ن ، قه‌یتولی پشتیوانی كۆمیته‌كه‌ی بۆسه‌رخستنی ئه‌وكچه‌ كورده‌ دوپاتده‌كاته‌وه‌.

عه‌لائه‌دین باسبۆگا
عه‌لائه‌دین باسبۆگا  Alettin Basbogaله‌ له‌ساڵی 1972 له‌شاری ده‌رسیمی كوردستانی باكوور له‌دایك بووه‌ ماوه‌ی 27 ساڵه‌ له‌شاری لاهتی وڵاتی فینله‌ندا نیشته‌جێ بوه‌،ماوه‌ی 14 ساڵه‌و سێ خوله‌ له‌سه‌ریه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی لاهتییه‌ له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆسیالدیموكرات و له‌ 2017 ه‌شه‌وه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارته‌كه‌یه‌ له‌وشاره‌،ئیستاش كاندیدی ژماره‌ 83 یه‌هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و لیسته‌و گه‌نجێكی كاراو لێهاتوه‌ له‌بواری سیاسه‌ت وئیداره‌داندا، له‌ماوه‌ی ڕابردودا له‌كاره‌كانیدا له‌گه‌ڵ هاورێ فنله‌ندیه‌كان سه‌ركه‌وتوبوه‌و هه‌ر ئه‌وانیش هانیان داوه‌ تا خۆی كاندیدبكات، عه‌لائه‌دین داوا له‌ كوردانی فنله‌نداده‌كات ده‌نگی پێ بده‌ن تا ببێته‌ نوێنه‌ریان له‌ناو په‌رله‌مانی ئه‌وروپاو بتوانێت له‌پاڵ خزمه‌تكردن به‌ بنه‌ماسه‌ره‌كیه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا وكۆمه‌ڵگه‌ی فنله‌ندی خزمه‌تێكیش به‌ دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد بكات.

شه‌م ئه‌حمه‌د
ئه‌كچه‌ كورده‌ خه‌ڵكی كوردستانی باشوور" سلێمانی" یه‌وته‌مه‌نی 23 ساڵه‌ له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیارو ڕۆشنبیری سیاسی هاتۆته‌دنیاوه‌ له‌منداڵیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دایك وباوكی نیشته‌جێی هۆڵه‌ندایه‌و بچوكترین كاندیدی په‌رله‌مانی ئه‌وروپایه‌ له‌سه‌ر لیستی پارتی كاری هۆڵه‌ندا PvdA وبه‌كالۆرۆسی له‌ یاسای نێوده‌وله‌تی ته‌واوكردوه‌و ئێستا خوێندكاری ماسته‌ره‌ له‌ زانكۆی Tilburg ه‌، ئه‌وكچه‌ژیرو چالاكه‌ ده‌خوازێت ببێته‌ نوێنه‌ری هۆڵه‌ندیه‌كان له‌لایه‌ك وڕه‌وه‌ندی كوردیش له‌لایه‌كی تر، تا بتوانێت كێشه‌ی گه‌له‌كه‌ی بباته‌ ئه‌و نیوه‌نده‌ بایه‌خداره‌و دارێك له‌سه‌ر به‌ردێك دابنێت بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی، وه‌ك هاوڕێ ودۆسته‌كانی باسی ده‌كه‌ن ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی له‌شاره‌كه‌یدا هه‌میشه‌ پشتیوانی ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی هه‌نگاوی تر له‌بواری سیاسه‌تكردن بچێته‌ پیشه‌وه‌و هه‌میشه‌ هانی ده‌ده‌ن بۆ زیاتر، هیوای زۆریان پێی هه‌یه‌ كه‌ ببێته‌ نمونه‌یه‌كی جوانی خزمه‌تكردن ووه‌ك كه‌سێكی كارو بلیمه‌ت وسه‌یری ده‌كه‌ن.

میلته‌م ئۆكشۆ
خاتوو میلته‌م ئوكشو Meltem Okçu ته‌مه‌نی 23 ساڵه‌و كاندیدی پارتی سۆشیالستSPیه‌ له‌شارۆچكه‌یه‌كی نزیك له‌ ڕۆتردام داده‌نیشێ ،به‌ئه‌سڵ خه‌ڵكی كوردستانی باكوره‌و له‌ خانه‌واده‌یه‌كی هونه‌ری په‌روه‌رده‌بوه‌و هه‌رله‌منداڵیه‌وه‌ فێری هونه‌ری مۆسیقا كراوه‌و به‌هره‌یه‌كی جوانی له‌م بواره‌دا هه‌یه‌و خزمه‌ت به‌ مۆسیقای كوردی ده‌كات، خوێندنی یاسای ته‌واوكردوه‌، چه‌ند ساڵێكه‌ چۆته‌ ناو بواری سیاسی وله‌گه‌ڵ پارتی سۆسیالیست خه‌بات ده‌كات بۆ هێنانه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌و پارته‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی وهه‌موو ئه‌وروپا.

PUKmedia هیوای سه‌ركه‌وتن بۆئه‌و گه‌نجه‌ كوردانه‌ ده‌خوازێ و داواله‌ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌و وڵاتانه‌ ده‌كات كه‌ هیمه‌ت بكه‌ن و ده‌نهگیان پێبده‌ن تاوه‌كو كوردیش وه‌ك میلـله‌تانی تر، له‌و ناوه‌نده‌ گرنگه‌دا نوێنه‌ری هه‌بێ و داكۆكی له‌مافی میلله‌تی خۆیان بكه‌ن.

PUKmedia بورهان ئه‌مین/ ئه‌ڵمانیا

 

01.png

شەم ئەحمەد.png

عەلائەدین باسبۆگا.jpg

میلتەم ئۆکشۆ.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket