riklam

خۆراكی ناو قوتووی قوپاو قەدەغە دەكرێت

ئابوری 12:34 PM - 2019-05-16
.

.

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو قوتوانەی كە قوپاون دەبێنە هۆی زیان گەیاندن بەپێكهاتەی خۆراكی ئەو خۆراكانەی كە تێیدا هەڵدەگیرێت لەبەر ئەو هۆكارەش قوتوی قوپاو  لەهەردوكان و ماركێتێكدا ببینرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت. 

گۆران قادر سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە وێنەیەكی بۆ PUKmedia نێردراوە، دەڵێت: دوای ئەو بەدواداچون و لێكۆڵینەوانەی كە كردویانە بۆ قوتووی قوپاو دەركەوتووە ئەو مادەو خۆراكانەی كە لەو قوتوانەدا هەڵدەگیرێت لەرووی پێكهاتەی خۆراكییەوە زیانی بەركەوتووە ئەویش بەهۆی لێبوونەوەی ئەو رووپۆشە كانزاییەی لەبەشی ناوەوەی قوتووەكەیەو تێكەڵ بەمادە خۆراكییەكە دەبێت.

سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكان، دەشڵێت: بەهۆی زیانەكەی بۆ سەر تەندروستی هاووڵاتیان لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری دەستبەسەراگرتن و لەناوبردنی ئەو قوتوانە دراوە كە قوپاون و زیانیان بەركەوتووە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەچەند رۆژی رابردوودا لیژنەهاوبەشەكان لەدوكان و ماركێتەكانی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێك لەقوتوی قوپاودا گرتووە.

لەربارەی قەربووكردنەوەی خاوەنی دوكان و ماركێتەكان بەهۆی ئەو زیانە مادییەی كە بەریان دەكەوێت گۆران قادر وتی: ئەو كۆمپانیایانەی كە خۆیان هۆكاربون پێویستە قەرەبووی خاوەنی دوكان و ماركێتەكان بكاتەوە.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket