riklam

خۆپیشاندانی نەجەف چەندین كوژراو برینداری لێدەكەوێتەوە

عیراق 10:04 AM - 2019-05-16
.

.

لەنەجەف خۆپشاندەران چونە سەر مۆڵ و كۆمپانیاو ماڵی بازرگانان و بەهۆی تەقەی پاسەوانانی مۆڵێكشەوە چوار كەس كوژران و زیاتر لە 20ی تریش بریندار بوون، لەسەر رووداوەكەش پێنج پاسەوانی مۆڵەكە دەستگیركراون. 

سەرچاوەیەكی تایبەت بە PUKmediaی راگەیاند:درەنگانێكی شەوی رابردوو بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی حەكیمی گشتی لەپارێزگای نەجەف پێشوازی كردوە لە ژمارەیەك بریندارو كوژراو كە بەهۆی دروستبوونی شەڕو پێكدادان لەنزیك مۆڵی بەشیر لەناوەڕاستی پارێزگاكەوە لەنێوان پاسەوانانی مۆڵەكەو خۆپشیاندەران بووە.

سەرچاوەكە وتیشی: شەڕو پێكدادانەكە لەنێوان پاسەوانانی مۆڵەكەو خۆپیشاندەراندا روویداوە كە بەناوی رەوتی سەدرەوە داوای گەڕانەوەی سامانی دزراوی دەوڵەت دەكەن، لەكاتێكدا خاوەندارێتی مۆڵەكە بۆ كەسێك دەگەڕێتەوە بەناوی جەواد كەرعاوییەو سەر بەرەوتی سەدرە. 

باسی لەوەشكرد شەڕەكە لەوە پەرەی سەندوە كە خۆپیشاندەران ئاگریان لەمۆڵەكە بەرداوەو پاسەوانەكانیش بەتەقە وەڵامیانداونەتەوەو بەو هۆیەوە 4 كەس كوژراون و زیاتر لە 20 كەسی تریش بریندار بوون.

هاوكات بەپێی راگەیەنراوێكی نەخۆشخانە گشتی حەكیم لەنەجەف، لە رووداوەكەدا چوار كەس كوژراون و زیاتر لە 17ی دیكەش بریندار بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لای خۆشیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەڵێت: هێزەكانیان توانیویانە پێنج لەوانە دەستگیربكەن كە تەقەیان لەخۆپیشاندەران كردوە كە سەرجەمیان پاسەوانی مۆڵەكەن.

دوای رووداوەكەش، دەستەی سیاسی رەوتی سەدر لەراگەیەنراوێكیدا دەڵێت: بەتوندی ئیدانەی بەكارهێنانی هێز لەدژی خۆپیشاندەران دەكەین كە چونەتە بەردەم مۆڵەكەو كۆمپانیاو ماڵی گەندەڵكاران كە بەشێوەیەكی شارستانی و ئاشتیانە داوای مافەكانیان دەكەن و ناڕەزاییان دەربڕیوە.

لەچەند رۆژی رابردودا موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر فەرمانی كرد رەوتەكەی لیژنەیەك بۆ كۆكردنەوەی زانیاری لەبارەی ئەندامانی رەوتەكەی كە لە پرۆژە بازرگانییەكانی حكومەت كاردەكەن پێكبهێنێت.

 PUKmedia مستەفا زەنگەنە – نەجەف

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket