كورته‌فیلمی فڕینی به‌رد به‌شداری له‌فێستیڤاڵێكی ئه‌ڵمانیا ده‌كات
ئەدەب وهونەر 09:16 AM - 2019-05-16.
سینه‌ماكار "هه‌ردی حه‌سه‌ن": به هیوام ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی كه‌لتووری ده‌گرنه ئه‌ستۆ كه‌سانی شیاوبن.. !
ئه‌وانه‌ی كه نه‌شیانتوانی هیچ هه‌نگاوێك بۆ سینمای كوردی ببه‌نه پێش با ڕێگا له‌گه‌نجه‌كانیش نه‌گرن..!
كورته فیلمی (فڕینی به‌رد) له‌سیناریۆ و ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری گه‌نج (هه‌ردی حه‌سه‌ن)، له نوێترین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا، له‌فێستیڤاڵی هاوینه بۆ كورته فیلم - summershort festival) له شاری (مونخ) به‌شداری ده‌كات، كه فێستیڤاڵه‌كه له ڕۆژانی 30 و 31/8/2019، به به‌شداری به‌رهه‌می سینه‌مایی گه‌نجانی وڵاتانی (ئاسیا و ئه‌وروپا) له چه‌ندین به‌شی جیاواز به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كورته فیلمی "فرینی به‌رد" له دواین به‌شداری خۆیدا له‌فێستیڤاڵی دوبه‌ی له‌به‌شی فیلم ماركێت (سینه‌تیك) ساڵی 2017 به‌شداری كردووه، پێشتریش بۆته براوه‌ی یه‌كه‌می به‌شی كورته فیلمی خه‌ڵاته‌كانی ڕوانگه له ساڵی 2017، هه‌روه‌ها له سێیه‌مین دیداری نێوده‌وڵه‌تی سینه‌مای دژه تیرۆر له ساڵی 2018، خه‌ڵاتی (باشترین ده‌رهێنان)ـی وه‌رگرتووه.
له‌م باره‌یه‌وه ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه هه‌ردی حه‌سه‌ن به‌میدیاكانی راگه‌یاند: كورته فیلمی (فڕینی به‌رد) كه دووه‌م كورته فیلمی منه، له درێژه‌ی به‌شداری له فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌شداری له فێستیڤاڵی هاوینه بۆ كورته فیلم ده‌كات له شاری (مونخ)، وابڕیاریشه فێسیڤاڵه له ڕۆژانی 30 و 31/8/2019 به‌ڕێوه‌بچێت.
وتیشی: ئێمه هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین كه فیلمه‌كانمان دروستبكه‌ین بۆ فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی جیهان، به ئامانجی ئه‌وه‌ی كه ده‌ست له‌سه‌ر بابه‌تێك دا بنێین و بیگه‌ینین به كۆمه‌ڵگاكانی دیكه، كه ئه‌مه‌ش ببێته هۆی ئه‌وه‌ی سینه‌مای كوردی به هه‌موو شێوازێك بناسینێن و به هه‌موو جیهانی بڵێین ئێمه وه‌كو كورد هه‌ین، به‌ڵام ئه‌ركه له سه‌ر كورد پاڵپشتی هونه‌ری سینه‌ما بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئامانجه سیاسی و ئابوورییه‌كانمان بپێكین به ڕێگای سینه‌ما.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له‌سینه‌مادا پێشتر كۆمه‌ڵێك سینه‌ما كاری باش و خراپ ئه‌زموونی سینه‌مای كوردیان كرد، ئه‌وانه‌ی كه سه‌ركه‌وتن، به سه‌ركه‌وتن، ئه‌وانه‌ی كه نه‌شیانتوانی هیچ هه‌نگاوێك بۆ سینمای كوردی ببه‌نه پێش با ڕێگا له گه‌نجه‌كانیش نه‌گرن..!
له كۆتاییدا وتی: یه‌كمجار به‌هیوای كوردستانێكی ئاوه‌دانتر، به‌ڵام بۆ كوردستانێكی جوانتر، كه‌لتوور له پێش هه‌موو شتێكه، بۆیه با ڕێگا به گه‌نج بدرێ له چه‌ند ساڵی ئاینده دا، گه‌نج با كار له‌سه‌ر كه‌لتووری كوردستان بكات، به هه‌موو ڕێگا هونه‌ریه‌كان، به‌هیوام ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی كه‌لتووری ده‌گرنه ئه‌ستۆ كه‌سانی شیاوبن !.
له ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه‌دا هاتووه: مامۆستا كچێكی شاریه، له لادێیه‌ك وانه ده‌ڵێته‌وه، له‌و لادێیه له په‌یوه‌ندیی خوشه‌ویستی دایه، له‌گه‌ڵ (شێرۆ)ی كوڕی لادێكه‌یه، له نێوان كوڕی ئاغای لادێكه و (شێرۆ) و مرۆڤایه‌تی ده‌بێت دانه‌یه‌ك هه‌ڵبژێرێ..
فیلمه‌كه به پاڵه‌وانیه‌تیی (محه‌مه‌د شێروانی و كاردینا هێمن و سیروان گلی)یه، له‌گه‌ڵ به‌شداری هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌ران (شاخه‌وان مسته‌فا و ئه‌حمه‌د مه‌حمود و مازی چین عه‌زیز)، جگه له‌مه چه‌ندین كۆمبارس تێیدا به‌شدارن كه ژماره‌یان نزیكه‌ی (50) كه‌سه.
ستافی فیلمه‌كه پێكهاتوون له: به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن (سۆران ئیبراهیم)، ده‌نگهه‌ڵگر (سه‌نگه‌ر حه‌سه‌ن)، ڕۆناكی (هاموون ڕه‌فیق)، فۆكس مان (ڕێكه‌وت خالید)، به‌رنامه‌ڕێژ (ڕزگار قسریان)، دیزاینه‌ر (ڕۆژیار ته‌همورسنیا)، كاری مێك ئاپ (هێلین حه‌سه‌ن)، كلاكیت (ڕێزه محه‌مه‌د)، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م (خالید مه‌ولوود)، فۆتۆگراف (شه‌هاب سه‌عید)، ژێرنووس بۆ ئینگلیزی (سه‌ردار محه‌مه‌د)، كاری مۆنتاژ و ده‌نگ و ڕه‌نگ (سامی سه‌باح)، به‌رهه‌مهێنه‌ر (هه‌ردی حه‌سه‌ن و محه‌مه‌د شێروانی) له ئه‌ستۆیان گرتووه.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بڵێین: سینه‌ماكاری گه‌نج هه‌ردی حه‌سه‌ن، پێشتریش كاری ده‌رهێنانی بۆ كورته فیلمێك كردوه به‌ناوی (+18)ـه، كه له‌چه‌ند فێستیڤاڵێكی ناوخۆ و ده‌وره‌وه به‌شداری كردووه و خه‌ڵاتێكیشی وه‌رگرتووه به‌و فیلمه له یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی ڕوانگه.
PUIKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25