riklam

عادل عه‌بدولمه‌هدی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا په‌ره‌پێده‌ده‌ن

عیراق 10:47 PM - 2019-05-15
.

.

ئه‌مشه‌و 15-5-2019، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شدا له‌ توركیا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ته‌ئكیدیان له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیاو عیراق و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوری و بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه‌شدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ عیراق بگه‌یه‌نینه‌ 20 ملیار دۆلار.

وتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق باسمان له‌ مه‌سه‌له‌ی تیرۆرو پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و ئابورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.

 دواتر عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی و ئابوریه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا په‌ره‌پێبده‌ین و فراوانتری بكه‌ین.

 راشیگه‌یاند: به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیای دراوسێ كۆمانده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ باسمان له‌ مه‌سه‌له‌ی تیرۆرو په‌یوه‌نییه‌ بازرگانی و دۆسێی ئاو كردووه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

وتیشی: ده‌مانه‌وێت سود له‌ پێشكه‌وتنه‌كانی توریت وه‌ربگرین و سه‌روه‌ری خاكی عیراق ده‌پارێزین و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش رێگه‌ ناده‌ین له‌ خاكی عیراقه‌وه‌ هێرشبكرێته‌ سه‌ر توركیای دراوسێ .

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket