riklam

كه‌ركوك .. داعش په‌لاماری هێزه‌ عیراقیه‌كان ده‌دات

عیراق 10:34 PM - 2019-05-15
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پۆلیسی عیراقی له‌ ناحیه‌ی سیلانی باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك روبه‌ڕووی په‌لاماری تیرۆرستانی داعش بوونه‌ته‌وه‌و چوار ئه‌فسه‌رو پۆلیس كوژراون.

تۆڕی هه‌واڵی جه‌نگی عیراقی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:" له‌ ناوچه‌ی سیلانی باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك گروپی تیرۆرستی داعش په‌لاماری فیرقه‌ی قه‌ناسی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراقیانداوه‌".

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" چوار ئه‌فسه‌رو پۆلیس كوژراون".

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌:" سێ تیرۆرست كوژراون و چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی داعشش ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌".


PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket