مه‌لا به‌ختیار: گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك ناوه‌ستن
کوردستان 09:22 PM - 2019-05-15.
مه‌لا به‌ختیار: جاران حزب گۆڕانكاری دروستده‌كرد، به‌ڵام ئێستا گۆڕانكارییه‌كان حزبه‌كان ده‌گۆڕن!
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 15-5-2019، پێشوازی له‌ستافی رێكخراوی بێ‌ناز بۆ خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان كرد‌و له‌دیدارێكیشدا، پاشئه‌وه‌ی ستافی رێكخراوه‌كه، ئاماژه‌یان به‌و كار‌و چالاكییانه‌ش كرد، كه پێشكه‌ش به‌كه‌سوكاری شه‌هیدانیان كردووه، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كار‌و چالاكیانه‌دا ده‌ستخۆشی ئاراسته‌كردن‌و ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌گه‌ڵ هه‌رچی خزمه‌تكردنی زیاتره به كه‌سوكار‌و نه‌وه‌ی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان، پێویستیشه خولی په‌روه‌رده‌یی هزریی بكه‌نه‌وه‌و هه‌روه‌ك خوله‌كانی خوێندن‌و فێركردن، گرنگی به بواره‌كانی فكر، فه‌لسه‌فه، تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ‌و سیاسیش بده‌ن‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ته‌ئكیدی له‌پشتیوانییه‌كانی كرده‌وه‌و وتیشی: هه‌وڵبده‌ن له‌گه‌ڵ فێركردنی به‌شداربووه‌كانیشتاندا، ببنه ناوه‌ندێكیش بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌لتور، رۆشنبیری، تێگه‌یشتنی نوێ‌و په‌روه‌رده‌كردنی رووناكبیری به‌شداربووه‌كانتان، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته یارمه‌تیده‌رو بنه‌مایه‌ك له‌لای به‌شداربوه‌كانتان بۆ پێشكه‌وتن‌و تێگه‌یشتنی نوێ. چونكه به‌بێ پێشكه‌وتنی فكر، سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ناتوانی ده‌سته‌به‌ری به‌رده‌وامی گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن‌و ناشتوانن ده‌سته‌به‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش بكه‌ن، كه هه‌ریه‌ك له‌و كێشانه‌ش، به‌جۆرێك بوونه كۆسپ‌و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م مافه‌كان، سه‌ربه‌ستی ژن، بونیادنانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، پاشه‌كشه پێكردنی عه‌قڵی باوكسالاری. چونكه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌و كێشانه هه‌تا تاوانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ژن‌و كوشتنیشیان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواكه‌وتن‌و تێنه‌گه‌یشتن.
مه‌لا به‌ختیار، جه‌ختیشیكرده‌وه: ئه‌ركی ئێوه‌و هه‌موو رێكخراوه‌كانی ئێنجی ئۆ ئه‌وه‌یه، ئاستی تێگه‌یشتن ورده ورده به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ ئاستی تێنه‌گه‌یشتن‌و وتی:
به‌شێك له‌په‌یام‌و ستراتیجی ئێوه‌ی رێكخراوه‌كانیش، بونیادنانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی‌و سه‌ربه‌ستی مرۆڤه. چونكه رێكخراو ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌یامه‌ی لێده‌ربكه‌یت، ئه‌وا به‌ها رێكخراوییه‌كه‌یی‌و دیموكراسییه‌كه‌ی نامێنێت. كه بونیادنانی مه‌ده‌نییه‌ت‌و مافی مه‌ده‌نی تاك‌و كۆی كۆمه‌ڵ‌و ئازادیی‌و سه‌ربه‌ستییه‌كانه.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌یدا، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، گۆڕانكارییه خێراكانی سه‌رده‌می شۆڕشی زانیاریی‌و ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆجیا‌و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ رونكرده‌وه‌و تیایدا له‌باره‌ی گۆڕانی تاك‌و كۆی كۆمه‌ڵیشه‌وه تێڕوانینه‌كانی خسته‌ڕوو، كه گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك ناوه‌ستن‌و تیایدا ته‌ئكیدی كرده‌وه: جاران حزب گۆڕانكاری دروستده‌كرد، به‌ڵام ئێستا گۆڕانكارییه‌كان حزبه‌كان ده‌گۆڕن‌و ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه. هه‌روه‌كو چۆن له‌سه‌رده‌می شاخدا، ئێمه گۆڕانكارییه‌كانمان دروستده‌كرد، به‌ڵام ئێستا گۆڕانكارییه‌كان ئێمه ده‌گۆڕن!و وتیشی: ئه‌گه‌ر له‌كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانكارییه‌كان تێنه‌گه‌ین، كه ئه‌و هێزه نین وه‌كو جاران ده‌یگۆڕین، به‌ڵكو ئه‌و هێزه‌ین كه ده‌بێ خۆشمان وه‌كو هه‌موو دیارده‌و رووداوه گه‌وره‌كانی ده‌وروبه‌رمان، گۆڕانكاری گه‌وره به‌سه‌رخۆماندا بهێنین‌و رایگه‌یاند: هێزی سیاسی ده‌بێ وابكات كه وتاری سیاسی‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بگونجێ، كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركه هاوچه‌رخه‌كه‌ی كوردایه‌تییه‌و ئه‌گه‌ر تێیبگه‌ن كارێكی باش ده‌كه‌ن‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر حزبێكیش تێی نه‌گات، ئه‌وا به‌بێگومان چاره‌نوسی له‌چاره‌نوسی ئه‌و حزبانه باشتر نابێ، كه له‌مێژوودا تێك‌شكاون.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24