riklam

خانمی یه‌كه‌می عیراق لقی سلێمانی رێكخراوی فاوی كرده‌وه‌

کوردستان 09:11 PM - 2019-05-15
.

.

دكتۆره‌ سه‌رباخ ساڵح خانمی یه‌كه‌می عیراق ئه‌مرۆ15-5-2019، له‌ شاری سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری سلێمانی و رینیه‌ فیردان نوێنه‌ری رێكخرای فاو و مارتا رۆیاس جێگری نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق و شاڵاو جه‌مال به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی، لقی سلێمانی رێكخراوه‌ی فاوی كرده‌وه‌.

له‌ مه‌راسیمێكدا خانمی یه‌كه‌م وتارێكی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند رێكخراوی فاو هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه‌ له‌ ساڵی 1945، رۆڵێكی پێشه‌نگ و كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌ نه‌هێشتنی برسێتی و دابینكردنی ئاسایشی خۆراك له‌ جیهاندا.

له‌ درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا دكتۆره‌ سه‌باخ ساڵح ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ لای خۆمانه‌وه‌ زۆر به‌ گرنگی ده‌زانین پڕۆژه‌ی دروستكردنی جین بانك له‌ كوردستان بۆ پاراستن و بره‌ودان به‌ سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌ بۆماوه‌ییه‌كان له‌ كوردستان، كه‌ ده‌كرێت نه‌ك ته‌نها هه‌رێمی كوردستان وعیراق به‌ڵكو كۆی مرۆڤایه‌تی سودی لێوه‌ربگرێت.

له‌ وته‌كانیدا خانمی یه‌كه‌می عیراق روونیكرده‌وه‌ كه‌ كردنه‌وه‌ی لقی سلێمانی رێكخراوه‌كه‌ شایه‌دی ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌ ئه‌م رێكخراوه‌ به‌ به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه‌ بۆ پێشخستن و چاككردنی بواری كشتوكاڵی و خۆراك له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا.

له‌ كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا نوێنه‌ری رێكخراوی فاو له‌ عیراق خه‌ڵاتی رێكخراوه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ خانمی یه‌كه‌می عیراق دكتۆره‌ سه‌رباخ ساڵح كرد وه‌ك رێز لێ نانێك له‌ پای كاره‌كانی كه‌ پێشكه‌شی بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی ده‌كات له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket