مه‌لا به‌ختیار: كتێب‌و خوێندنه‌وه نه‌بێ ئازادیی‌و دادپه‌روه‌ریش نابێت
ی.ن.ک 08:58 PM - 2019-05-15.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ك له‌خوێندكارانی كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی، به‌شی كوردی زانكۆی سلێمانی ده‌كات، كه به‌ئامانجی گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی مه‌عریفی‌و زانستی سه‌ردانیان كردبوو.
له‌دیداره‌كه‌شدا، كه ئه‌مڕۆ 15-5-2019، به‌ڕێوه‌چوو، مه‌لا به‌ختیار، به‌خۆشحاڵییه‌وه وه‌ك ژماره‌یه‌ك خوێندكاری خوێنه‌ر پێشوازی لێكردن‌و له‌ده‌ستپێكی گفتوگۆكه‌یدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: تاكه هاوڕێی ئه‌قڵ‌و ئایینده‌ی مرۆڤ، پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی‌و ئازادییه‌كان به‌هه‌موو چه‌مكه‌كانییه‌وه، له‌ناو كۆمه‌ڵ، نه‌ته‌وه‌و وڵات‌و تاكه هاوڕێی راسته‌قینه‌و سه‌نگه‌ری راسته‌قینه‌ش، كتێب‌و خوێندنه. چونكه ئه‌گه‌ر هیچ كام له كتێب‌و خوێندنه‌وه نه‌بێ، نه پێشكه‌وتن ده‌بێ، نه دیموكراسی ده‌بێت‌و نه ئازادی، نه مه‌ده‌نییه‌ت، نه دادپه‌روه‌ریش ده‌بێت‌و وتی: ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌چه‌ك بێت، به شۆڕشگێڕێتی‌و به‌توند‌و تیژی بێت، به‌بێئه‌وه‌ی چه‌ك، بیروباوه‌ڕ، رێگه‌ی رزگاریی‌و ئازادی ببه‌ستینه‌وه به‌خوێندنه‌وه، به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تێگه‌یشتن، به‌گۆڕانكارییه‌كان‌و فه‌لسه‌فه تازه‌كان، به‌تیۆره تازه‌كان، ئه‌گه‌ر خه‌باتی چه‌كداری له‌هه‌موو ده‌ستكه‌وته مرۆڤایه‌تییه‌كانی فه‌لسه‌فه داببڕێت، ئه‌وا خه‌باتی چه‌كداری به‌ره‌و تاوان ده‌ڕوات. هه‌روه‌ك چۆن هیچ خه‌باتێكی چه‌كداریش به‌بێ فه‌لسه‌فه، رێبازی راسته‌قینه‌ی مه‌ده‌نی هاوچه‌رخ، مه‌حاڵه له‌به‌رامبه‌ر چه‌ك، سوپا‌و داووده‌زگای داگیركه‌ران، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
مه‌لا به‌ختیار، له‌لایه‌كی تریشه‌وه وتی: خه‌باتی مه‌ده‌نی، دیموكراسی، ئازادی، یه‌كسانی ژن‌و پیاو و فێمێنیزم، به‌چ هێز‌و پاڵنه‌رێكی مه‌عنه‌وی ده‌توانێت له‌سه‌نگه‌ره‌كانی‌و له‌تێكۆشانیدا به‌رده‌وام بێت؟و به‌رگه‌ی هه‌موو كۆست‌و فشار‌و دژایه‌تی‌و دوژمنایه‌تییه‌كانی بگرێت، ئه‌گه‌ر چه‌كی فكر له‌مێشك‌و هزرو تێگه‌یشتنتدا به‌هێز نه‌بێت‌و رایگه‌یاند: فكر له‌هه‌موو بارێكه‌وه، چ له‌خه‌باتی چه‌كداری كه ئێمه له‌شاخ بووین‌و چ له‌خه‌باتی مه‌ده‌نی كه له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه به‌رده‌وام باسی مه‌ده‌نیه‌ت، ئازادیی، دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین، له‌هه‌موو ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌دا، به‌درێژایی مێژوو له‌ناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا، كه پێده‌وترێت پرۆسه‌ی رزگاری نیشتمان، پاشان پرۆسه‌كانی بونیادنانی مه‌ده‌نی، سیسته‌م‌و ده‌سه‌ڵاتی دیموكراسی‌و پاشان پرۆسه‌ی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وا هیچیان مه‌حاڵه بێته‌دی، به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی كتێب‌و چه‌كی فكر‌و هزرو فه‌لسه‌فه‌و ئه‌ندێشه‌ت هه‌بێت.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی بایه‌خ به‌چه‌كی فكر، ئه‌ندێشه‌و فه‌لسه‌فه ده‌ده‌ن، ئه‌و حزبانه‌ن كه ده‌یانه‌وێت به به‌رده‌وامی له‌ناو گۆڕانكارییه‌كاندا خه‌بات بكه‌ن‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كۆسپ ده‌خه‌نه به‌رده‌م فكر‌و فه‌لسه‌فه‌و ئه‌ندێشه، ئه‌و حزبانه‌ن كه ده‌یانه‌وێ هه‌میشه له‌ڕابردوودا بژین‌و رایگه‌یاند: به‌كورتییه‌كه‌ی له‌نێوان، ئه‌قڵێك كه بۆ دواوه‌مان ده‌بات، له‌نێوان ئه‌قڵێك كه ململانێ ده‌كات، بۆ پێشه‌وه‌مان ببات، ئه‌م ململانێیه له‌سه‌رده‌می شارستانیه‌تی یۆنانی‌و گریگه‌كانه‌وه، تا ئێستا هه‌یه. به‌ڵام قۆناغی واهه‌یه، هزر و فه‌لسه‌فه‌ی پێشكه‌وتوو شكستیخواردووه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌قۆناغكێكی تر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌و ئه‌مه‌ش له‌یۆناندا توانی كه له‌پورێكی فه‌لسه‌فی گه‌وره به‌جێبهێڵێت، كه توانی تائێستا سه‌رچاوه‌بێ بۆ توێژینه‌وه‌ی لۆژیك، ئه‌خلاق، گوتار، جوانكاریی‌و فه‌لسه‌فه‌كان. هه‌موو ئه‌مانه‌ش، له‌یۆنان‌و هه‌زار ساڵ پێش ئێستاوه سه‌ریهه‌ڵداوه، تائێستا سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه. له‌دوایئه‌وه‌ش، هه‌میشه بیرمه‌ندی گه‌وره گه‌وره په‌یدابووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، حزبه‌كان، ئیمپراتۆریه‌ته‌كان سه‌ركه‌وتیان كردوون. به‌ڵام مادام ئێوه تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌تان هه‌یه، پێویسته لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو به‌جوانی بخوێننه‌وه‌و بزانن له‌مێژوودا كێ به‌جوانی ماوه‌ته‌وه؟ و وتی: ته‌نها ئه‌و فه‌یله‌سوف‌و زانا‌و دانایانه به‌جوانی ماونه‌ته‌وه له‌مێژوودا، كه سێ سه‌د ساڵ یان هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كتێبی جوانیان نوسیوه‌و ره‌خنه‌ی جوانیان گرتووه‌و داهێنانی جوانی هه‌بووه، یان ده‌سه‌ڵاتداره سه‌ركوتكه‌ره‌كان له‌مێژوودا ماونه‌ته‌وه؟ هه‌روه‌ك نمونه‌ی په‌یكه‌ری زانا‌و دانا‌و به‌هره‌مه‌نده گه‌وره‌كانیشی له‌ئۆرۆپا هێنایه‌وه، كه خه‌ڵك شانازیان پێوه ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌ی سته‌مكاره‌كان له‌مێژوودا، كه خه‌ڵك به‌شه‌رمه‌زارییه‌وه باسیان ده‌كات.
له‌به‌شێكی تری گفتوگۆكه‌شیدا، مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی بۆ سه‌رده‌می رێنیسانس كرد‌و رونیكرده‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌شدا، هه‌موو داهێنانه گه‌وره‌كان، هونه‌رمه‌نده هه‌ڵكه‌وتووه‌كان، زانا و تیۆرسینه گه‌وره‌كان‌و تا دواتریش كه دامه‌زراون، له‌زانكۆ گه‌وره‌كانی دنیادا سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سه‌رچاوه گه‌وره‌كانی ئه‌وان، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ بیرمه‌نده‌كانی سه‌رده‌می رێنیسانس، چاكسازی ئایینی، رۆشنگه‌ریی، مۆدێرنه‌ته‌و پیشه‌سازیی، ئینجا سه‌رده‌می شۆڕشی دیموكراسی‌و هه‌روه‌ك به‌روردی ئاماژه‌ی به‌ململانێی فه‌لسه‌فی نێوان ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا كرد، كه ئایا كامیان پێشه‌نگی فه‌لسه‌فه‌ن له‌دنیادا‌و وتی: هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر ئابوریی‌و پیشه‌سازیی، ململانێی گه‌وره له‌نێوان دوو جه‌مسه‌ری گه‌وره‌ی ناوه‌ڕاستی ئۆرۆپادا هه‌یه، كه فه‌ره‌نسا‌و ئه‌ڵمانیاندا هه‌یه، دوو ئه‌وه‌نده‌ش له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه ململانێ‌یان هه‌یه. بۆیه زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی ئه‌وان، چه‌نده بایه‌خ به ژێرخانی ئابوری، به پێشكه‌وتنی بازاڕی ئازاد ده‌ده‌ن، دوو به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌و زیاتریش بایه‌خ به په‌روه‌رده‌ی فه‌لسه‌فه‌و میتۆده‌كانی فه‌لسه‌فه ده‌ده‌ن. چونكه ده‌زانن په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانیكی له‌نێوان فه‌لسه‌فه‌و پێشكه‌وتنی فه‌لسه‌فه‌و سه‌ركه‌وتنی فه‌لسه‌فه، له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی شارستانییه‌ت، دیموكراسی‌و مه‌ده‌نییه‌تدا هه‌یه‌و ئینجا كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌كانیش له‌به‌رده‌م بازاڕ‌و ژێرخانی ئابووری و ماركێتینی ئازاد‌دا هه‌یه، كه تێگه‌یشتنیش ئه‌مه لاده‌بات.
جه‌ختیشیكرده‌وه: هه‌تا خه‌ڵك له‌جیهانگیری تێنه‌گات، هه‌تا له‌بازاڕی ئازاد تێنه‌گات، له فه‌یسبوك، ئێس ئێم ئێس، ته‌له‌فۆن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی تری سۆشیالمێدیا، چۆن ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌مانه‌وه، بچێته ناو بازاڕه‌كانی دنیا. ئایا له‌خۆمان پرسیوه بازاڕی ئۆنلاین چی له‌هه‌موو دنیا ده‌كات؟ كه هه‌موو تاكێكی به‌نوێترین كاڵاكانی دنیا به‌ستۆته‌وه. ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌موومان به‌تۆڕێكی فراوان، له‌تۆڕه هه‌ره فراوانه‌كانی دنیا‌و جیهانگیری ببه‌سترێینه‌وه، به‌پێویستییه فیزكییه‌كانی رۆحی‌و جوانكاریمان. بۆیه ئه‌گه‌ر له‌فه‌لسه‌فه و له‌ته‌كنینك تێنه‌گه‌ین، چۆن ده‌توانین بچینه ناو ئه‌و دنیایه‌وه‌و شوێن و لینكێك بۆ خۆمان په‌یدا بكه‌ین.
هه‌روه‌ك راشیگه‌یاند: زاست، فه‌لسه‌فه، ئابوریی، كۆمه‌ڵ، سیسته‌م، په‌روه‌رده، مافه‌كان، ئازادیی، دیموكراسی، هه‌ر هه‌موویان په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانیكی لێكدانه‌بڕاو له‌نێوانیاندا هه‌یه. چونكه ناتوانرێت فه‌لسه‌فه له‌زانست داببڕێت، ناتوانرێت زانست له‌ئابوری داببڕێت، ناتوانی ئابوری له‌ته‌كنه‌لۆجیا داببڕیت، ناتوانی ته‌كنه‌لۆجیا له‌سیستم داببڕیت، ناتوانی سیسته‌م له‌سه‌روه‌ریی یاسا داببڕیت، ناتوانی سه‌روه‌ری یاسا له‌دیموكراسی داببڕیت، ناتوانی دیموكراسی له‌دژایه‌تی گه‌نده‌ڵیش داببڕیت! كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش دیارده‌ن‌و قۆناغ به‌قۆناغ، دێنه پێشه‌وه‌و به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێن.
مه‌لا به‌ختیار، له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌شیدا، وتی: به‌ویژدانی ئاسوده‌وه، قه‌ناعه‌تم به‌وه‌یه: ئه‌و ساڵانه‌ی ته‌مه‌نم كه ماوه، خزمه‌تی بواره‌كانی رۆشنگه‌ریی، ئه‌ركه مه‌عریفی‌و هۆشیارییه‌كانی تر، له‌دابڕان‌و فێمنیستی رۆشنگه‌ریی‌و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بكه‌م.
وتیشی: ئێمه كۆمه‌ڵێكی دواكه‌وتوین، هه‌م سیسته‌می دیموكراسی، هه‌م مه‌ده‌نییه‌ت، هه‌م ده‌سه‌لاتی یاسا‌و هه‌م ته‌واوی ئازادییه‌كان، به‌ئازادییه‌كانی ژنیشه‌وه، تازه ده‌ستمانداوه‌تێ و زۆرمان ماوه. ره‌نگه تا (20 -25) ساڵمان مابێ هه‌تا به ته‌واوی له‌چه‌مكی دیموكراسی، مه‌ده‌نی‌و رۆشنگه‌ری تێبگه‌ین‌و وتی: ئێوه‌ش، كه ئێستا له‌كۆلێجێكه‌وه هاتوون بۆ ئێره، ده‌مه‌وێ پێتان بڵێم: یه‌كه‌م زمان گرنگه، بۆ هه‌موو كه‌سێك‌و سه‌ر به‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیش بێ، زمانی دایك گرنگه، بۆ ئێمه‌ش، زمانی كوردی كه زمانی دایكه، ئێستا هه‌ر زمانی شیعره‌كانی مه‌حوی و نالی نییه، ته‌نها زمانی بێكه‌س‌و قانع نییه، به‌ڵكو زمانی ئابوری، فیزیا، كیمیا‌و ته‌كنیكیشه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كاتێك ئێوه‌و مانان له‌زانكۆ ده‌رده‌چن، بێگومان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ده‌رچونتانه‌وه، هه‌م زمانی دایك گه‌شه پێبده‌ن، هه‌م زمانه‌كه‌تان له‌ناو دنیای ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆجیا، باشتر جێبكه‌نه‌وه‌و باشتریش نه‌وه‌كانی ئایینده، به‌خۆشه‌ویستی زمانه‌كه‌تان، باشتر به‌نه‌ته‌وه‌كه‌تانه‌وه ببه‌ستنه‌وه. چونكه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك زمانه‌كه‌ی ونبكات، ورده ورده نه‌ته‌وه‌كه‌ش خۆی ونده‌بێت. چونكه ونكردنی زمان، واته ونكردنی كه‌لتور، كه‌له‌پور، په‌ندی پێشینان، باری ده‌رونی‌و سایكۆلۆجیای هاوبه‌ش ونده‌كه‌یت! چونكه كه‌تیره‌ی پێكه‌وه‌به‌ستنی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك، سایكۆلۆجیای هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌كه‌و زمانی هاوبه‌ش‌و كه‌لتوری هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌كه‌یه، كه ئه‌مه‌ش به‌بێ زمان مه‌حاڵه.
له‌كۆتایی گفتوگۆكه‌شیدا، وتی: ئێوه ده‌بن به‌تێكۆشه‌ری راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانتان له‌ناو پرۆسه‌ی دیموكراسی، له‌ناو پرۆسه‌ی به‌زیندوو هێشتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا. كه تیایدا به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سێكوچكه‌ی بابانیش، ته‌ئكیدی كرده‌وه: ئایا كه ئه‌وان نه‌بونایه، ئه‌ده‌بی ئێمه چی به‌سه‌رده‌هات؟ بیربكه‌نه‌وه له‌وه‌ی چ وێرانه‌یه‌ك له‌ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌دا دروستده‌بوو. ئه‌گه‌ر حاجی قادر نه‌بوایه چیمان به‌سه‌ر ده‌هات؟ ئه‌وكاته مانیفێستی كوردایه‌تی نه‌ده‌بوو. ئه‌گه‌ر شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی شیعری هه‌جوو نه‌بوایه، ئه‌ده‌بمان چه‌نده نوقسان ده‌بوو! پێش ئه‌وانیش مه‌لا جه‌زیری و ئه‌حمه‌دی. هه‌موو ئه‌مانه گرنگییه‌كه‌یان له‌وه‌دا نییه به‌ته‌نها شاعیرن، به‌ڵكو نهێنی گه‌وره‌یی‌و هه‌ڵكه‌وتوویی ئه‌مان له‌وه‌دایه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا، كه دینی ئیسلام ته‌نها زمانی عه‌ره‌بی سه‌پاندبوو، به‌هه‌ژمونی كه‌لتوری عه‌ره‌بی هاتۆته ناومانه‌وه، به‌ڵام تاكه كه‌سێك له‌و قۆناغ‌و سه‌رده‌مه‌دا كه رووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌لتوره بۆته‌وه‌و ته‌ئكیدیان كردۆته‌وه، كه كه‌لتور و زمانی خۆمان بپارێزین‌و ئه‌ده‌بیاتی خۆشمان هه‌بێ، له‌ناوچه‌ی بادینان ئه‌حمه‌دی خانی‌و مه‌لای جزیری بوون. دوایئه‌وانیش له‌سۆراننشیندا سێكوچكه‌ی بابانن. بۆیه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایه، ئه‌وا ئێمه مێژویه‌كی وێرانمان ده‌بوو له‌زمان، شیعر‌و ئه‌ده‌بیاتدا. ئێستاش ده‌یڵێمه‌وه، ئه‌گه‌ر نوسه‌ری هاوچه‌رخی كوردی نوسی جوانمان نه‌بێ، بیست ساڵی تر زمانی كوردی به‌وێرانه‌یی ده‌چێته ناو مێژووه‌وه. چونكه له‌سه‌رده‌می شۆرشی خێرایی‌و زانیارییه‌كانداین‌و هه‌موو شته‌كان به‌خێرایی ده‌چنه پێشه‌وه. ئه‌وكاته دنیا ده‌چێته پیشه‌وه، به‌ڵام زمانه‌كه‌مان ده‌چێته دواوه‌و هه‌ر له‌رابردووشدا ده‌مێنێته‌وه. كاتێكیش زمان له‌رابردوودا ده‌مێنێته‌وه، قه‌تیس ده‌بێت. بۆیه خۆتان به به‌خته‌وه‌ر بزانن كه له‌كۆلێجی بنه‌ڕه‌تی و به‌شی كوردی ده‌خوێنن‌و دڵنیاشم كه ده‌توانن خزمه‌تی ئێجگار به‌نه‌ته‌وه‌كه‌تان بكه‌ن. چونكه ئه‌رك‌و لێپرسراوێتیه‌كه‌تان به‌ته‌نها دامه‌زراندتان نییه، به‌ڵكو ویژدانی، نه‌ته‌وه‌یی‌و كه‌لتورییه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25