riklam

بەڤیدیۆ.. ھێلی لەڤ گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ئەدەب وهونەر 06:35 PM - 2019-05-15
.

.

ھێلی لەڤ ، خانمە گۆرانیبێژی کورد، بەشێک لەو گۆرانییە نوێیەی خۆی بڵاو کردەوە، کە بە نیازە لە داھاتوویەکی نزیکدا بڵاوی بکاتەوە.

ھێلی لەڤ لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، کورتە ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاو کردەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، سەما دەکات و گوێی لە بەشێکی گۆرانییە نوێیەکەی گرتووە.

ئەو گۆرانییە نوێیەی ھێلی لەڤ بە زمانی کوردی و ئینگلیزییە، خۆیشی ئاشکرای کردووە، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا بڵاوی دەکاتەوە.

ھێلی لەڤ ناوی ڕاستەقینەی (ھێلین عەبدوڵا)ـیە، وەک ھونەرمەندێکی کورد بەشداریی چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە، کلیپەکانی بینەرێکی یەکجار زۆریان ھەبووە، ئێستاش جگە لە کاری ھونەری، ھێلی لەڤ وەک خانمە بازرگانێک کار دەکات، ھەروەھا سەنتەرێکی جوانکاریشی لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان ھەیە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket