riklam

لەیادی (57) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایاندا

ی.ن.ک‌‌ 06:17 PM - 2019-05-15
.

.

سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ بەبۆنەی یادی (57) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانەوە , حاكم قادرحەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ولێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان  , هاوڕێ‌ لەگەڵ ژمارەیەك لەهەڤاڵان جێگرانی لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی , بەمەبەستی پیرۆزكردنی ئەو یادە سەردانی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانیان كردو لەوێ‌ لەلایەن سەرۆك و ئەندامانی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان وژمارەیەك مامۆستای شاری سلێمانییەوە پێشوازی كران .

بەو بۆنەیەوە حاكم قادر چەپكە گوڵی پیرۆزبایی پێشكەشكردن وپێی ڕاگەیاندن مامۆستایان خاوەنی پەیامی پیرۆزی پەروەردەن و وەك توێژێكی بەئەمەكی گەلەكەمان ولەپێناو سەرخستنی پرۆسەی خوێندن وبرەو دان وپێشخستنی زانست پشتیوانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ومەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی بۆ دوپاتكردنەوە , بەتایبەت پشتگیری ئەو داخوازییانەی مامۆستایانی كرد كەبەبۆنەی یادی (57) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی یەكەیان لەڕێی پەیامێكەوە ئاڕاستەی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كردووە  .

PUKmedia شوان كەریم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket