riklam

بەرگری عیراق: مەشقی ئەمریكاو وڵاتان رانەگیراوە

عیراق 05:43 PM - 2019-05-15
.

.

بەرگری عیراق رەتیدەكاتەوە لەلایەن ئەمریكاو وڵاتانی ئەوروپاوە مەشقپێكردنی هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە راگیرابێت.

لیوا تەحسسین خەفاجی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی بەرگری عیراق بە PUKmediaی راگەیاند: ئەو هەواڵانەی باسی راگرتنی مەشقپێكردنی هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە دەكەن لەلایەن ئەمریكاو ئەڵمانیاو هۆڵەنداوە راست نیە.

ئەوەشی وت: ئەو وڵاتانە هەندێك كەسیان لەنوێنەرایەتییەكانیان كشاندوەتەوە كە بوونیان لەعیراق پێویست نییە، دەشڵێت: مەشقیپێكردنی نوێنەرایەتی ئەو وڵاتانە لەعیراق بەردەوامە، بەڵام ئەوەی كردویانە ئامادەكارییەكە بۆ خۆپاراستنی نوێنەرایەتییەكان، ئەگینا هیچ شتێكی دیكە لەئارادا نیە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگری عیراق ئەوەشی وت: كارو مەشقپێكردنی وڵاتان لەهێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە بەتەواوی یەكەكان بەردەوامە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket