riklam

فراکسیۆنی یەکێتی چارەسەری کێشەکانی گوندی پەڵکانە دەکات

کوردستان 05:35 PM - 2019-05-15
.

.

وەفدێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی ناوچەی سەرگەڕانی سەر بە کەرکوکیان کرد کە بەھۆی ھاتنی ژمارەیەک خێزانی عەرەب بۆ ناوچەکە ناکۆکی ھاتووەتە ئاراوەو هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو ناوچەیە دەدرێت.

ژمارەیەک لە خێزانە عەرەبە ھاوردەکان دەیانەوێت بچنە گوندی پەڵکانەی سەر بە سنووری ناحیەی سەرگەڕان لە کەرکوک، ئەوەش گرژی و ئالۆزیی لەنێوان دانیشتووانی گوندەکە و ئەو خێزانە عەرەبانەدا ھێناوەتە ئاراوە.

بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە وەفدێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق سەردانی ناوچەکەیان کرد و لەو بارەیەشەوە رێبوار تەها ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند: پاشئەوەی دوێنێ پێشێلکارییەکانی گوندی پەڵکانەی سەر بەناحیەی سەرگەڕان ـ مان ڕاگرت ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتینە ناحیەی سەرگەڕان و لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیە و کۆمەڵێک لەکەسایەتی ونوێنەرانی گوندی پەڵکانە کۆبووینەوە و جەختمان لە سەر جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە کردەوە لەپێناو چارەسەر بۆ کێشەی زەوی و زارەکان:

۱. جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 29ی ساڵی 2012 لە وەزارەتی داد.
۲. جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، کە بەپێی رێنماییەکانی ماددەی 140 دەرکراوە.
۳. هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە، کە پەیوەندیدارە بە تەملیککردنی زەوی و زاری کشتوکاڵ لە کەرکوک.
٤. جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 117

ئاماژەی بەوەشکردوە، بە پێچەوانەوە چارەسەرنەکردنی ئەو کێشەیە ئەگەری دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی زیاتری نێوان پێکهاتەکانی لێدەکەوێتەوە و حکومەتی ئیتیحادیش بەرپرسیاری یەکەمی هەر ڕووداوێکە کە ڕووبدات.

هاوکات لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاو کردەوەو ئیدانەی هەڵكوتانی میلیشیا چەكدارەكان بۆ سەر خەڵكی مەدەنی گوندی پەڵكانە و چەند گوندێكی تری كوردستان و دەركردنی ماڵە كوردەكان و پڕكردنەوەی شوێنەكانیان بە عەرەبی هاوردە دەکات و ئەو کارانە بە پێچەوانەی ئەو لێك تێگەیشتنە دادەنێت كە ماوەیەكە لە نێوان هەولێر و بەغدا دروست بووە و هەوڵەكانی چارەسەرو ئاساییكردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانە دەخاتە مەترسیەوە.


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket