riklam

به‌وێنه‌ .. دژه‌ تیرۆر 9 تیرۆرستی داعشیان كوشت

عیراق 03:16 PM - 2019-05-15
.

.

له‌ بیابانی وادی حۆران له‌ئه‌نبار، نۆ تیرۆرستی داعشیان كوشتووه‌و ئۆپراسیۆنه‌كه‌شیان به‌رده‌وامه‌.


دژه‌ تیرۆری عیراق،له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌:" ئه‌مڕۆ له‌ئۆپراسیۆنێكدا هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عیراقی به‌هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌بیابانی وادی حۆران له‌ئه‌نبار ده‌ستپێكردوه‌".


رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" له‌وئۆپراسیۆنه‌دا نۆ تیرۆرست كوژراون و ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ندین مۆڵگه‌ی داعشدا گیراوه‌و ئۆتۆمبلێكی ئه‌و گروپه‌ش له‌ناوبراوه‌".


له‌به‌شی كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌:" ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت".


PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket