riklam

جەبار یاوەر: ئەمریكاو ئەڵمانیا مەشقپێكردنی پێشمەرگەیان راگرت

کوردستان 03:14 PM - 2019-05-15
.

.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت: ئەمریكاو ئەڵمانیا بەهۆی ئاڵۆزی باوردۆخی ناوچەكەوە مەشقپێكردنیان بەهێزەكانی پێشمەرگەو هێزە عیراقییەكان راگرتوە.

فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە PUKmediaی وت: وەك رێوشوێنێكی خۆپاراستن، ئەمریكاو ئەڵمانیا هەموو چالاكییەكانیان لەڕووی سەربازییەوە، وەك مەشق و راوێژكاری لەگەڵ سەرجەم هێزە عیراقییەكان بەهێزی پێشمەرگەوە راگرتوە، بەڵام تائێستا هیچ شتێكی رەسمی نەهاتووە بۆ ئێمەو ئاگادارمان بكەنەوە، ئەوەی هەیە لەلایەن حكومەتی وڵاتەكانیانەوە ئاگاداركراونەتەوە.

وتیشی: سەرجەم چالاكییەكان لەهەرێم و عیراق سڕكردوەو هۆكارەكەشیان بۆ ئاڵۆزبوونی ناوچەكە گەڕاندوەتەوە، بەڵام دەڵێن راگرتنی مەشقەكان بۆ ماوەیەكی كاتییە.

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاند: لەلایەن هاوپەیمانانەوە مەشق لەهێزەكانمان كراوەو مامۆستای مەشقیان بۆ پێگەیاندوین، بۆیە ئەگەر ئەو وڵاتانە مەشقەكانیان بەهێزی پێشمەرگە رابگرن، ئەوكاتە وەك وەزارەت بڕیاردەدەین ئەو مامۆستایانە مەشق بەهێزەكانی پێشمەرگە بكەن.

 PUKmedia تایبەت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket