riklam

سەرۆک کۆمار بانگهێشتی کۆنگرەی لوتکەی ئیسلامی دەکرێت

عیراق 03:06 PM - 2019-05-15
.

.

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە 15-5-2019 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا چاوی کەوت بە نێردەی پادشای سعودیە حەسەن عومەری.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ساڵح بانگھێشتنامەیەکی فەرمی لە شا سەلمان بن عەبدول عەزیز پادشای سعودیەوە پێگەیشت بۆ بەشداریکردنی لە کارەکانی کۆنگرەی لوتکەی ئیسلامی لە شاری مەککە له‌ کۆتایی ئەم مانگەدا.

سەرۆک کۆمار لە میانی دیدارەکەدا، ئاماژەی بە سیاسەتی کرانەوەی عێراق بە رووی وڵاتانی ناوچەکە و جیھان بەگشتی کرد، هاوكات پەیوەندی و ئاستی ھاریکاری نێوان عێراق و سعودیەی بەرزنرخاند، بەجۆرێک کە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ھەردوو وڵات  بكات.

سه‌رۆك كۆمار لە رێگای نێردەی پادشای سعودیەوه‌ رێز و سڵاوی خۆی ئاڕاستەی پادشا و گەلی سعودیە کرد و ھیوای به‌ردەوامی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ خواستن.

لەلای خۆیەوە حەسن عومەری، رێز و سڵاوی شا سەلمانی گەیاندە سەرۆک کۆمار، ھاوکات ھیوای ئارامی و سەقامگیری و پێشکەوتنی بۆ گەلی عێراق خواست، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌ پشتیوانیکردنی عێراق و بەھێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات کردەوە.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆک کۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket