riklam

گه‌وره‌ترین غه‌ڵه‌ت

بابەتی گۆڕاو 02:50 PM - 2019-05-15
.

.

گه‌وره‌ترین غه‌ڵه‌ت

قسه‌ى تێدا نى یه‌ كولـلى مه‌خولقێكى خوایى كۆمه‌ڵێك غه‌ڵه‌تى زل زلى هه‌یه‌ كه‌ یه‌كێكیان به‌ گه‌وره‌ترین غه‌ڵه‌تى ژیانى داده‌نێ. مه‌سه‌له‌ن گه‌وره‌ترین غه‌ڵه‌تى:
ئاده‌م؛ حه‌مكردنى سێوه‌كه‌.
مێرد؛ له‌گه‌ڵ دایكى مناڵه‌كاندا بچێ بۆ دوكانى زه‌ڕه‌نگه‌ر.
مرۆڤ؛ ئه‌وه‌ڵ جار له‌ ئه‌شكه‌وت هاته‌ ده‌رێ.
گه‌نجى كورد؛ وه‌ختێ ده‌ست ئه‌كات به‌ شیعرنووسین.
سه‌دام؛ ئینكاریى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
كه‌باب؛ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر خۆشه‌.
هاووڵاتى؛ ده‌نگدان.
مرور؛ موحاسه‌به‌كردنى حاكم.
نوێژكه‌ر؛ به‌ كڵاشى ئه‌بووبه‌كریى تازه‌وه‌ بچێت بۆ ته‌راویح.
لووت؛ ئه‌وه‌یه‌ هى كچ بێت چونكه‌ به‌ هیچ نه‌وعێ لێ ى رازى نى یه‌.
خانوو؛ ته‌نیشته‌كه‌ى كافتریا بێت.
عێراق؛ قنگى به‌ قنگى ئێرانه‌وه‌یه‌.
ته‌ئریخ؛ ئه‌هێڵێ فشه‌كه‌ر و ساخته‌چى بینووسنه‌وه‌.
ئه‌دیسۆن؛ یه‌كه‌مجار دارى ماسیحه‌ى ئیختراع نه‌كرد.
سیاسیى كورد؛ واز له‌ سیاسه‌ت ناهێنێ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket