riklam

ئەڵمانیا مەشقپێكردنی بەپێشمەرگەو هێزە عیراقیەكان راگرت

جیهان 02:34 PM - 2019-05-15
.

.

ئەڵمانیا بەهۆی ئاڵۆزبوونی ناوچەكەوە بڕیاریدا مەشقپێكردنی هێزەكانی بەپێشمەرگەو هێزە عیراقییەكانی رابگرێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە كە حكومەتی ئەڵمانیا بڕیاریداوە بەهۆی ئاڵۆزبوونی ناوچەكە مەشقپێكردنی هێزەكانی بە پێشمەرگەو هێزە عیراقییەكان رابگرێت.

بڕیارەكەی حكومەتی ئەڵمانیا لەكاتێكدایە ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق، كارمەندانی لە بڕیارێكی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی ئاگاداركردەوەو رایگەیاند ئەوانەی كاری پێویستیان لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداو كونسوڵخانەكەیان لە هەولێر نییە، بەهۆی دۆخی ئەمنی ناوچەكەوە خاكی عیراق بەجێبهێڵن.

ئەمەش لەكاتێكدایە ماوەیەكە ململانێكانی نێوان ئەمریكا و ئێران كەوتوەتە قۆناغێكی نوێوەو دۆخێكی هەستیاری لە ناوچەكەدا دروستكردووە.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket