riklam

بڕێكی زۆر خورما له‌ناوده‌برێت

کوردستان 02:28 PM - 2019-05-15
.

.

ئاسایشی سلێمانی‌ ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمادا گرتووه‌ و به‌ گومانی خراپ بوونی ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست به‌رامبه‌ری‌.

له‌لایه‌ن به‌شی ئابوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌، له‌ عه‌لوه‌ نوێكه‌ی شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی (27) تۆن خورمادا گرتووه‌ كه‌گومانی خراپ بوونی لێكردووه‌ و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی كردووه‌ بۆ كاری پێویست.

ئه‌و بڕه‌ خورمایه‌ ‌خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا ساغی بكاته‌وه‌ له‌جۆری زهدیه‌، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی پشكنینی بۆ كراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ شیاو خواردن نییه‌.

‌له‌ ئێستاشدا ته‌واوی خورما ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket