riklam

د.سه‌باح: سلێمانی له‌رووی پزیشكییه‌وه‌ ده‌چێته‌ قۆناغێكی دیكه‌وه‌

کوردستان 02:22 PM - 2019-05-15
.

.

تیمێكی پزیشكی ئیسپانی یۆرۆلۆجی له‌سه‌ربانگهێشتی ته‌ندروستی سلێمانی و به‌هه‌ماهه‌نگی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئیسپانیا گه‌یشتنه‌ شاری سلێمانی و بریاره‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ی شار چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ بۆ نه‌خۆشیه‌كانی  گورچیله‌ و میزه‌ڕۆ و پرۆستات ئه‌نجام بده‌ن.

د.ئومێد علی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌م تیمه‌ی پزیشكیه‌ی له‌ئیسپانیاوه‌ سه‌ردانی سلێمانیان كردوه‌، پسپۆڕیان له‌كۆئه‌ندامی زاوزێدا هه‌یه‌و چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ریه‌كیش ئه‌نجامده‌ده‌ن وه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری میزو میزه‌ڕۆ به‌نازۆر و نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی‌ جوانكاری كۆئه‌ندامی زاوزێ و میزو میزه‌ڕۆ.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ د.سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی له‌و له‌كۆنگره‌كه‌دا جه‌ختیكرده‌وه‌، "تیمه‌ پزیشكییه‌كه‌ چه‌ند وانه‌یه‌ك و چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئێمه‌ش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان له‌نه‌خۆشخانه‌ی شار كردوه‌، بۆیه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین پزیشكه‌كانی خۆمان سود له‌توانا زانستییه‌كانیان وه‌ربگرن.

به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ی ئه‌وان ئه‌نجامیده‌ده‌ن شاری سلێمانی له‌ڕوی پزیشكییه‌وه‌ ده‌باته‌ قۆناغێكی دیكه‌وه‌، هه‌وڵده‌ده‌ین به‌رده‌وامبین له‌هێنانی تیمی بیانی بۆ ئه‌وه‌ی سود له‌تواناكانیان وه‌ربگرین

د.گۆران فریاد لێپرسراوی به‌شی یۆرۆلۆچی نه‌خۆشخانه‌ی شار وتی : ده‌ستپێكی كاری تیمه‌ ئیسپانیه‌كه‌  ئه‌نجامدانی وۆركشۆپێكه‌ بۆ وتنه‌وه‌ی چه‌ندین وانه‌ و نه‌شته‌رگه‌ری سه‌روو گه‌وره‌ كه‌ له‌شاری سلێمانی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، نه‌شته‌رگه‌ریه‌كان زۆر گه‌وره‌ن و كات وتێچووی زۆری پێویسته‌ و زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریان بۆده‌كرێت پێویستیان به‌چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌بوو.

وتیشی: ئامانجی تیمه‌كه‌ له‌هاتنیان بۆشاری سلێمانی بۆچه‌ند مه‌به‌ستێكه‌ ئه‌وانیش ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی خوێندكارانی كورد بۆ ئیسپانیا و ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی پزیشكی وپێدانی بڕوانامه‌ی زانستی به‌به‌شداربووان و دانپێدانان به‌بڕوانامه‌ و توانسته‌ زانستیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

PUKmedia جه‌عفه‌ر جه‌لالی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket