riklam

سه‌رۆك كۆمار و هادی عامری كۆده‌بنه‌وه‌

عیراق 01:27 PM - 2019-05-15
.

.

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رھه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15-5-2019 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانی فه‌تح ھادی عامری.
له‌ میانی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌ باره‌ی دوا پێشھاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوخۆ و ناوچه‌كه‌ كرا سه‌ره‌ڕای پێویستی پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ كاریگه‌ره‌كان له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌بی و جیهانی و خۆ به‌دورگرتن له‌ ھه‌ر سیاسه‌تێكی جه‌مسه‌رگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا.

ھه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌ گرنگی به‌ ھێزكردنی ھاریكاری و پته‌وكردنی یه‌كریزی نیشتمانی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كرایه‌وه‌، ھاوكات ئاماژه‌ كرا به‌ خێراكردنی پرۆسه‌ی بونیادن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ پێویسته‌كان به‌ ھه‌موو پێكھاته‌كانی عێراق.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket