riklam

وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیارێكی دیكه‌ له‌باره‌ی تاكسییه‌وه‌ ده‌رده‌كات

کوردستان 12:54 PM - 2019-05-15
.

.

له‌ باره‌ی كاركردنی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ وه‌ك شۆفێری تاكسی، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد و به‌ گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ قه‌ده‌غه‌كردنی شۆفێری تاكسی بۆ فه‌رمانبه‌ران درێژده‌كرێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی نوسراوێك كه‌ ئیمزای كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی له‌سه‌ره‌، تێیدا هاتووه‌، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی شه‌شه‌م بڕگه‌ی 2ی رێنمایی ژماره‌ 1ی ساڵی 2019 تایبه‌ت به‌ رێكخستنی كاری شۆفێریی تاكسی له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (1687) له‌ 24-1-2019 تاوه‌كو 1-9-2019 درێژكرایه‌وه‌.

پێشتر ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ به‌ بڕیارێك و له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا كاری شۆفێریی تاكسی له‌ هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ‌و كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ‌و به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی حكومه‌ت قه‌ده‌غه‌كرد.

PUKmedia تایبه‌ت

ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌وێنه‌...

7.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket