خۆزگه ئه‌وانه‌ی ئێمه‌ش وا بان!!
بیروڕا 12:49 PM - 2019-05-15.
له‌دوا سه‌ردانمان بۆ ورتی شانشینی یه‌كگرتو ( به‌ریتانیا)، بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی سارنه‌ی گه‌وره‌ترین رێكخراوی مامۆستایانی ئه‌و ورته ( NASUWT)، ده‌رفه‌تێكمان بۆ هه‌ڵكه‌وت به‌هۆی خزمێكی نزیكمه‌وه سه‌ردانی چه‌ند شوێنێك له له‌نده‌ن بكه‌ین، یه‌كێك له‌و شوێنانه ماڵی مه‌لیكه بوو كه ناسراوه به كۆشكی (په‌كینگهام)، پێویسته بوترێ له‌روی ئه‌ندازییه‌وه تا بڵێی جوان و سه‌رنج راكێشه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینی و هه‌ڵوێسته‌كردنه، ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌وام به‌خه‌ڵكیه‌وه جمه‌ی دێت، كه‌س به كه‌س ناڵێت لێره چی ده‌كه‌یت، پرسگه‌یه‌ك ، پاساوانێك نیه رێت پێ بگرێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه و نیه ژماریه‌ك پۆلیس كه له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ر ناكات، له‌ده‌روازه‌كان هه‌ن، ئه‌وانیش هه‌قیان به‌سه‌ر كه‌سه‌وه نیه، له‌به‌ر هه‌ردوو ده‌رگای راسته‌وخۆی كۆشكه‌كه دوو پۆلیس به‌جلی تایبه‌ته‌وه وه‌ستاون وه‌ك ئه‌وه‌ی داریان قوت دابێت جوڵه‌ناكه‌ن، بێجگه له دیتنی كۆشكه‌كه له‌نزیكه‌وه، بۆشت هه‌یه بچیته ئۆفیسی سه‌ره‌كی مه‌لیكه‌شه‌وه، به‌رم ده‌بێت پلیت به برێك پاوه‌نده‌وه ببریت، ئه‌وه‌ی راستی بێت لای خۆمانم به‌بیردا هاته‌وه، وتم خۆزگه ئه‌وانه‌ی ئێمه‌ش وابان،ئه‌وه مه‌لیكه‌یه و له‌باب و باپیره‌وه ئه‌و تاجه‌ی بۆ به‌جێ ماوه كاتی خۆی ئه‌و ورته به‌وه ناوزه‌دبوو كه رۆژی لێ ئاوا نابێت، ئێستاش هه‌یبه‌تی ئه‌و تاجه له‌ورتانی ( كۆمێنوێڵس ) هه‌رماوه، ئینجا به‌و هه‌موو ده‌ستور و ده‌سه‌رته‌وه ، خه‌ڵك ئازاده له‌وه‌ی بچێته ناو ئۆفیسه‌كه‌شی نه‌ك ته‌نها ده‌وروبه‌ری ماڵه‌كه‌ی، به‌رم به‌رپرسه باركانی خۆمان نه‌ك هه‌ر ماڵه‌كانیان، به‌دیواری به‌رز و ته‌لبه‌ند و كاره‌با و سه‌دان كامیره‌و به هه‌زاران پاساوان و حه‌شه‌م و خه‌ده‌م و به دوو سێ بازنه‌ی خاڵی سه‌ربازی و پشكنین، وایلێهاتوه بینیان زۆر به زه‌حمه‌ت بێت یان باشتره بڵێین قه‌ده‌غه‌یه، له‌باڵه‌خانه‌كانی حكومه‌تیش كه‌له بنه‌ره‌تدا موڵكی خه‌ڵكن و بۆ خه‌ڵك بنیات نراون، به‌چه‌ند داواكاری ئینجا ره‌نگه وه‌رم بده‌نه‌وه زۆر جارانیش هه‌ر وه‌رم ناده‌نه‌وه، ئه‌و جارانه‌ی وه‌رمیش بده‌نه‌وه، ده‌بێت چه‌ند پرسگه‌یه‌ك ببریت ئینجا بۆ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك ده‌بینرێن، ئه‌مه له‌كاتێكدا زۆر پێویسته به‌رپرسه باركان زیاتر و باشتر له كۆمه‌رنی خه‌ڵك نزیك ببنه‌وه، ده‌رگا و ده‌روازه به‌رز و بڵنده‌كانیان نه‌وی بكه‌ن و بیكه‌نه‌وه ، خۆ هه‌ندی مه‌لیكه عه‌رش و قورشتان له‌به‌ر ده‌ستا نیه، هه‌موی هه‌ر ئه‌م هه‌رێمه‌یه، ئه‌ویش به‌هه‌زار و یه‌ك ده‌رده‌سه‌ریه‌وه، زه‌مه‌نیش زۆری به‌سه‌ردانه‌چووه هه‌موی 28 ساڵه، پێش ئه‌و ماوه‌یه له‌سه‌ر سكی ئه‌م خه‌ڵكه و به نانی نمه‌كیان ده‌ژیان، له راپه‌رینیشدا به پروی چوپ لێسه‌وه هاتنه‌وه، كه‌ستان رێزێك ئۆتۆمۆبیڵی گران به‌ها و كۆشك و ته‌لارتان نه‌بوو، كه‌ستان به فه‌رده دۆلارتان نه‌بوو، دڵنیاشم كه‌ستان به‌خه‌یاڵیشتان دانه‌ده‌هات له بری ئه‌وه‌ی له بازاره‌كانی كوردستان پێداویستیه‌كان بكرن، بچن له له‌نده‌ن و پاریس‌دا كه‌لوپه‌ل بازاری بكه‌ن، ئاخر بۆیه خه‌ڵك لێتان دوردۆنگ و نامۆیه، هه‌رچی نیعمه‌ت و سه‌یاره‌ی جوان و باڵه‌خانه‌ی ئه‌فسوناوی و باخچه‌ی هه‌ڵواسراوه‌كانی بابله بۆ ئێوه‌یه، هه‌رچی كوله مه‌رگی و نه‌بوونی و ده‌رده‌سه‌ری و قوربانیدانه‌بۆ ئه‌م خه‌ڵكه هه‌شبه‌سه‌ره‌یه، وه‌رن ده‌رگاكانتان بكه‌نه‌وه، پرسگه زۆر و زه‌وند و بێ شوماره‌كانتان كه‌مكه‌نه‌وه، لێگه‌رێن به كۆمه‌رنی خه‌ڵك له‌دیواره چینیه‌كانتان ئه‌گه‌ر بۆ گه‌شتیاریش بێت نزیك ببنه‌وه، واز له گرد و به‌نده‌ن و سه‌رشاخه‌كان بهێنن، وه‌رنه‌وه ناو گه‌ره‌كه هه‌ژار نشین و خانوه قوره‌كان، ئه‌م گه‌له خێر له‌خۆنه‌دیوه له دڵسۆزیدا بێ هاوتایه، چۆن له ده‌ورانی شۆرش و خه‌باتكردندا ئازا و چاونه‌ترس و به‌زه‌یی بوون، ئێستاش هه‌روان، به‌رم عه‌یبه گه‌وره‌كه له ئێوه‌یه.
عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26