riklam

سلێمانی.. چوار سه‌رپێچیكار ده‌ستگیر ده‌كرێن

کوردستان 12:20 PM - 2019-05-15
.

.

چوار سه‌رپێچیكار به‌ تۆمه‌تی ڕاوكردن و دیارده‌ی زیاده‌ڕه‌وی له‌لایه‌ن پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیر كران.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ هاتووه‌ كه‌ پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی ی ناڵپارێز له‌ گوندی ئاره‌زوو دوو سه‌رپێچیكاریان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ سێ به‌چكه‌ گورگیان ڕاو كردبوو كه‌ به‌نیاز بوون له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێم كرێن و فرۆشتیان پێوه‌ بكه‌ن.

 له‌لایه‌كی تره‌وه‌ پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی تانجه‌ڕۆ له‌ سنووری دۆڵی دووكانیان  دوو سه‌رپێچیكاریان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ سه‌رقاڵی دیارده‌ی زیاده‌ڕه‌وی بوون و هاوكات  ده‌ستگیرا به‌سه‌ر  شۆفڵێكدا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket