riklam

ئه‌مریكا داوا له‌كارمه‌ندانی ده‌كات عیراق جێبهێڵن

جیهان 11:48 AM - 2019-05-15
.

.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 15-5-2019، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق، كارمه‌ندانی له‌ بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی كاری پێویستیان له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا و كونسوڵخانه‌كه‌یان له‌ هه‌ولێر نییه‌، به‌هۆی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌وه‌ خاكی عیراق به‌جێبهێڵن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ململانێكانی نێوان ئه‌مریكا و ئیران كه‌وتووه‌ته‌ قۆناغێكی نوێوه‌ و دۆخێكی هه‌ستیاری له‌ ناوچه‌كه‌دا دروستكردووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket