riklam

كه‌مال خه‌رڕازی: ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له‌ ئارادایه‌

جیهان 11:29 AM - 2019-05-15
.

.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ستراتیژی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی ئێران ئاشكرایكرد كه‌ تاران ئاماده‌یه‌ وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی ئه‌مریكا بداته‌وه‌ و خودی ئه‌مریكییه‌كانیش ئه‌وه‌ ده‌زانن.

كه‌مال خه‌رڕازی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ستراتیژی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی ئێران له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرانس 24  ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ وه‌ڵامی هه‌رجۆره‌ ده‌ستێوه‌ردانێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا بداته‌وه‌ و ئه‌مریكییه‌كان خۆیشیان ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ ئێران بۆ هه‌موو شتێك ئاماده‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ گفتوگۆكردنی نێوان ئێران و ئه‌مریكا خه‌رڕازی ده‌ڵێت: ئامانجی تره‌مپ له‌گفتوگۆكردن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوشاری زیاتر بخاته‌سه‌ر ئێران و ته‌له‌فۆنكردن بۆ تره‌مپ هیچ سوودێكی نییه‌ هه‌ر وه‌ك چۆن گفتوگۆكردنی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو.

 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ستراتیژی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ناوچه‌كه‌ ده‌ڵێت: دۆخه‌كه‌ هه‌ستیاره‌ و ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له‌ئارادایه‌ و ده‌بێت به‌ وردی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌ بكرێت.

له‌باره‌ی ته‌له‌فۆنكردن بۆ تره‌مپ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ خه‌رڕازی ده‌ڵێت: هه‌رگیز ئێران ته‌له‌فۆن بۆ تره‌مپ ناكات، چونكه‌ ده‌زانین كه‌ تره‌مپ چه‌ندی پێخۆشه‌ ته‌له‌فۆنی بۆ بكرێت و وێنه‌یه‌ی یادگاری له‌گه‌ڵدا بگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئامانجه‌كانی خۆی كه‌ڵكی لێوه‌ربگرێت، به‌ڵام ئێران هه‌رگیز ته‌له‌فۆن بۆ تره‌مپ ناكات.

PUKmedia  سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket