riklam

سێ راوچی ده‌ستگیر ده‌كرێن

کوردستان 11:18 AM - 2019-05-15
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ده‌ستگیركردنی سێ كه‌سی له‌ قه‌زای سه‌یدسادق به‌ ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌له‌وه‌ له‌ كاتی ئه‌نجامدانی راوكردندا راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 15-5-2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌ دیارده‌ی راوكردنی ماسی له‌م وه‌رزه‌دا، مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌شی پۆلیسی دارستانی سه‌یدسادق له‌ ئه‌نجامی ده‌رچوونێكیان بۆ سنوری گوندی (شاتوان)، توانیان 3 هاووڵاتی ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ سه‌رقاڵی راوه‌ماسی بوون، هاوكات ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر 2 تۆڕ و یه‌ك ده‌سته‌ داو و ماتۆڕسكیلێكدا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌شی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ 3 ده‌ستگیركراوه‌كه‌ رێكخراوه‌ و راده‌ستی دادوه‌ر كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی.

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستانی سلێمانی

6.jpg

5.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket