riklam

به‌راورد به‌ ساڵی پار پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌

کوردستان 10:40 AM - 2019-05-15
.

.

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای راگه‌یاند و به‌پێی پێشبینییه‌كانیش، ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و به‌راورد به‌ ساڵی پار پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی 4-6 پله‌ به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌..

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15-5-2019، و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ی پارێزگاكانی راگه‌یاند و به‌پێی پێشبینییه‌كانیش، ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌.

هاوكات كه‌شناسی به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای تۆماركراوی ئه‌مساڵ و پار ساڵی له‌ هه‌مان رێككه‌وتدا راگه‌یاند و به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ش، له‌ ئه‌مساڵدا پله‌كانی گه‌رما به‌ رێژه‌ی (4-6) پله‌ به‌رز بوونه‌ته‌وه‌، شێوه‌یه‌ك، پارساڵ له‌ ئه‌مڕۆدا به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 29 پله‌ بووه‌ و ئه‌مساڵ 34 پله‌یه‌،  له‌ سلێمانی پارساڵ 27 پله‌ بووه‌ و ئه‌مساڵ 33 پله‌یه‌،  له‌ دهۆك پارساڵ 28 پله‌ بووه‌ و ئه‌مساڵ 33 پله‌یه‌،  له‌ كه‌ركوكیش پله‌ی گه‌رما پارساڵ 31 پله‌ بووه‌ و ئه‌مڕۆ 38 پله‌یه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket