riklam

بوومه‌له‌رزه‌ پارێزگایه‌كی ئێران ده‌هه‌ژێنێت

جیهان 09:35 AM - 2019-05-15
.

.

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 3.4 به‌پێوه‌ری ڕێخته‌رناوچه‌یه‌كی پارێزگای كرمان- ی له‌ ئێران هه‌ژاند.

سه‌عات 5:53 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 15-5-2019 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 3.4  به‌پێوه‌ری ڕێخته‌رناوچه‌ی فاریاب له‌ باشووری پارێزگای كرمانی له‌ ئێران هه‌ژاند كه‌ تا ئێستا زیانه‌كانی نه‌زانراوه‌.

پارێزگای كرمان له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران هه‌ڵكه‌وتووه‌ و گه‌وره‌ترین پارێزگای ئێرانه‌ كه‌ ڕووبه‌ره‌كه‌ی 183 285 كیلۆمه‌تری چوارگوشه‌یه‌ كه‌ به‌ئه‌ندازه‌ی وڵاتی سوریایه‌ و ئاماری دانیشتوانه‌كه‌ی سێ ملیۆن 164 هه‌زار و 718 كه‌سه‌.

PUKmedia سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket