riklam

دەستبەسەر بڕێكی زۆر شوتی و تەماتەی خراپدا دەگیرێت

کوردستان 09:56 PM - 2019-05-14
.

.

لەمەرزی كێلێ دەستبەسەر بڕێكی زۆر شوتی و تەماتەدا گیرا كە لەوڵاتی ئێرانەوە بەنیازبوون هاوردەی هەرێم بكرێت و بۆ خواردن شیاون نەبوون و زیانیان بۆ تەندروستی هاووڵاتیان هەبووە.

بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، ئەمڕۆ 14ی ئایاری 2019، لەمەرزی كێلێ دەستگیراوە بەسەر بڕێكی زۆر لە تەماتەی خراپ بوودا كە بەهیچ شێوەیەك بۆ خواردن گونجاو نەبوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو: بڕی شوتیەكە  كە دەستیبەسەرداگیراوە نۆ تۆن و 230 كیلۆ گرام بووەو دوای بەدواداچوون دەركەوت بەهیچ شێوەیەك شیاونین بۆ بەكارهێنان بۆیە گەڕێنرانەوە بۆ ئێران، هەروەها بڕی هەشت تۆن تەماتەو شوتی لەناو بران.

 گومرگی راپەڕین بازرگانان ئاگادار دەكاتەوە كە ئەم جۆرە بەرهەمانە هاوردە نەكەن، چونكە بۆ تەندروستی هاووڵاتیان زیانی هەیەو هەر بازرگانێكیش دووبارەی بكاتەوە بەتوندترین شێوە سزای یاسایی دەدرێت.

PUKmedia ئاراز رەسوڵ - رانیە

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket