riklam

شەڕی دوو بنەماڵە كوژراو برینداری لێدەكەوێتەوە

کوردستان 09:34 PM - 2019-05-14
.

.

بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتی كۆنەوە لەناحیەی بازیان شەڕو دەمەقاڵە لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو بەهۆیەوە كەسێك كوژراوەو یەكێكی دیكەش بریندار بووە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رووداوەكە بە PUKmediaی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ 14ی ئایاری 2019، لەنێوان دوو بنەماڵەدا لەئەنجامی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كۆنەوە شەڕو دەمەقاڵە دروستبووەو دواتر شەڕ لەنێویاندا روویداوە.

ئەوەشی وت: لەئەنجامی شەڕەكەدا كەسێك كوژراوەو كەسێكی دیكەش بەسەختی بریندار بووەو باری تەندروستی ناجێگرە، باسی لەوەشكرد كوژراوەكە تۆمەتبار بووە بەكوشتنی كەسێك لەو بنەماڵەیەی ئەمڕۆ كوشتویانە.

بەوتەی سەرچاوەكە، ئەو كەسەی كوژراوەكە بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی رونكردەوە كە دوای رووداوەكە هێزە ئەمنییەكان دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردوە.

PUKmedia تایبەت  

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket