riklam

قوباد تاڵەبانی:مامۆستایان لەخەباتدا وەك پێشمەرگە رۆڵیان بینیوە

کوردستان 08:56 PM - 2019-05-14
.

.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی یادی  57یەمین ساڵەی دامەرزاندنی یەكێتی مامۆستایانەوە پیرۆزبایی لەیەكێتییەكە دەكات و دەڵێت: یەكێتی مامۆستایان یەكێك لەچالاكترین و پێویستترین رێكخراوە مەدەنییەكانی كوردستانەو  لەڕۆژگاری خەباتی رزگاریخوازیدا وەك پێشمەرگە چالاكانەو لەخۆ بردوانە رۆڵیان دیوە.

 

بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

 (57) ەمینی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایان پیرۆز دەكەم و كارو بەرهەمی ئەم رێكخراوە پێشەنگە لەمەیدانەكانی خەباتی نەتەوەیی و پەروەردەو زانست بەرز دەنرخێنم. 

یەكێتی مامۆستایان یەكێك لەچالاكترین و پێویستترین رێكخراوە مەدەنییەكانی كوردستانە بەوپێیەی زادەو هەڵقوڵاوی خەباتی پیشەیی توێژی مامۆستایان و گرنگیدانە بەڕێكخستنی كاروباری رێبەرانی فێركردن و وانەبێژانی نەوەكانی داهاتوو كە ئایندەو سەرمایەی راستەقینەی گەلی كوردستانن. 

ئێوە لەرۆژگاری خەباتی ڕزگاریخوازیدا وەك پێشمەرگە چالاكانەو لەخۆ بردووانە ڕۆڵتان دیوە، لەپاش ڕاپەڕینیش لە گۆڕانكارییە پەروەردەییەكان و پەرەسەندنەكانی فێركردن هاوكارو یارمەتیدەرو بەشداری چالاك بوون لە شانازی بەردەوامی خوێندن و فێركردنی كوردستان لە وێستگە جیاجیاكانی گەمارۆی ئابووری و قەیران و جەنگەكانیش پشكی شێرتان بەردەكەوێت.

لەرێی بەرێزتانەوە سڵاو بۆ سەرجەم مامۆستایانی كوردستان دەنێرم كە لێبڕاوانە لەهۆڵەكانی خوێندندا نەوەی ئایندەی كوردستان فێری بەهای جوان و پەروەردەی باش و زانست و زانیاری دەكەن و هەرچی بۆ ئەوان بكرێت هێشتا هەر كەمە.

دووبارە پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایان دەكەم كە ئێمە وەك داكۆكیكارو بەرگریكاری مامۆستایان ناسیومانەو لەم بۆنەیەشدا هیوای نوێبونەوەو پەرەسەندن و كارو پلان و بەرنامەی نوێ و دڵخۆشكەری بۆ دەخوازم.. 

هەر شادو سەربەرزو سەركەوتووبن

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆك وەزیران

PUKmedia 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket