riklam

ترامپ رەوانەكردنی 120 هەزار سەربازی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رەتكردەوە

جیهان 08:32 PM - 2019-05-14
.

.

سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، له‌وتارێكیدا ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ره‌تكرده‌وه‌، كه‌  ئاماژه‌ی به‌ ئاماده‌كاری كردوه‌ بۆ ناردنی 120 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئێران له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.


دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، له‌وتارێكیدا له‌كۆشكی سپی، رایگه‌یاندوه‌:" پێموایه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ ساخته‌یه‌، ئایا ئێمه‌ ئه‌توانین ئه‌و كاره‌ بكه‌ین؟، بێگومان تاكو ئێستا هیچ به‌رنامه‌ داڕێژییه‌كمان بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئێران له‌ڕووی سه‌ربازیه‌وه‌ نه‌كردوه‌، هیوادارم ئه‌و كاره‌ نه‌كه‌ین".


وتووشیه‌تی:" به‌ڵام گه‌ر بێتوو ئه‌و كاره‌ بكه‌ین ئه‌وه‌ سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین".

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket